15/12/2019 1215 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە گواستنەوەی یاریزانێکی لاوی لە ڕیاڵ مەدرید تێکداوە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بۆ گواستنەوەی دۆنی ڤان دی بیکی هۆڵندی و یاریزانی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام دەچێتە گفتوگۆوە و نزیکە لەوەی هەوڵەکانی ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە لاوە تێک بدات.

 
پێگەی گۆڵی جیهانی ئاشکرای دەکات، کارگێڕی بەرشەلۆنە بیر لە گواستنەوەی ڤان دی بیک دەکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆکانی لەگەڵ یانە هۆڵندییەکە دەستپێکردووە و دەیانەوێت لە کۆتایی وەرزدا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن، ئەم هەوڵانەی یانە کەتەلۆنییەکە لە کاتێکدایە کە ماوەی چەندین مانگە یانەی ڕیاڵ مەدرید بە چڕی هەوڵی گواستنەوەی ڤان دی بیکی داوە و لە گواستنەوەشی نزیک بووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەرپرسانی بەرشەلۆنە بەهۆی پەیوەندی توندیان لەگەڵ مارک ئۆڤەرمارسی بەڕێوبەری وەرزشی ئەیاکسەوە داوایان لەو یانەیە کردووە گفتوگۆکانیان لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید بوەستێنن تا ئەو کاتەی ئەوان لەگەڵ بریکاری یاریزانەکە کۆدەبنەوە و لەسەر مەرجە تاکە کەسییەکە قسە دەکەن.

بەهۆی ئەوەی هاوینی ڕابردوو فرێنکی دی یۆنگ لە ئەیاکسەوە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کرد، بە دووری نازانرێت هاوینی داهاتووش ڤان دی بیک بە گڕێبەستی یانە کەتەلۆنییەکە ڕازی ببێت، چونکە هەردوو یاریزانەکە هاوڕێیەتییەکی زۆر باش لە نێوانیاندا هەیە و شێوازی یاریکردنیان زۆر لە یەکەوە نزیکە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    کریستیانۆ وادەی وازهێنانی لە تۆپی پێ ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵی خۆش و ناخۆش بە مۆرینیۆ دەگات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    گفتوگۆیەکی کورت لە نێوان سیمیۆنی و ئالڤارێز ئەنجام دراوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    تەواو مۆرینیۆ داهاتووی ئیندریکی یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    گواردیۆلا هۆکارە ڕاستەقینەکانی جێهێشتنی مانچستەر سیتی ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    پلانی کوشتنی مێسی و کریستیانۆ لە کاتی مۆندیال ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    سیمیۆنی داهاتووی جولیان ئالڤارێزی یەکلا کردەوە

  • پێش 2 هەفتە

    😱فابریزیۆ ڕۆمانۆ بۆمبەکەی لەسەر ڕۆدری تەقاندەوە

سەرەتا