15/12/2019
351 جار خوێنراوەتەوە
نیوزلاند.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانێكه‌وه 15 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا
په‌یام
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانێك له دوورگه‌ی سپیی باكووری نیوزلاند گیانیانله‌ده‌ستداوه، بۆ 15 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
پۆلیسی نیوزلاند ڕایگه‌یاند، برینداربوویه‌كی دیكه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدا گیانی له‌ده‌ست داوه.
تیمه‌كانی ژێرئاوگه‌ڕیش به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سێكی بێسه‌روشوێن له كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌كه‌دا.
هاوكات سێ له بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه و، 29 بریندار هێشتا له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدان كه ڕه‌وشی ته‌ندروستیی 19یان باش نییه.
ڕۆژی 9ی ئه‌م مانگه گڕكانی (وهاكاری) ته‌قییه‌وه و، له 47 كه‌سی ناو دوورگه‌كه، 39یان گوازرانه‌وه، به‌ڵام هه‌شت كه‌سیان گیریان خواردبوو.
دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی هه‌شت كه‌سه گیرخواردووه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌ی به برینداریی ڕزگاركران و له‌ژێر چاودێری پزیشكیی گیانیان له‌ده‌ست دا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه گه‌یشته 15 كه‌س.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە