14/12/2019
531 جار خوێنراوەتەوە
به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ كۆبووه‌وه
په‌یام
به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له شاری هه‌ولێر ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی به‌تێروته‌سه‌لی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی باڵای كۆنگره‌ی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه گشتییه‌كان تاوتوێ كرد‌و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر كرد.
هاوكات ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی بڕیاریدا ڕاپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆبوونه‌وه گشتییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا بخاته‌ڕوو.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی باسی له ئاماده‌رییه‌كان كرد بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه‌ی باڵا به ئه‌نجامدانی كۆنفڕانسی ئۆرگانه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاریدا له ڕۆژانی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئه‌نجام بدرێ بۆ تاوتوێكردنی به‌رنامه‌و ئه‌جێندای كۆنفڕانسه‌كان.
هه‌رله‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی عێراق و جموجۆڵه‌كان بۆ دیاریكردنی پاڵێوڕاو بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و هه‌ماهه‌نگی لیسته كوردستانیه‌كان له‌به‌غدا خرانه‌ڕوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە