10/12/2019 552 جار خوێنراوەتەوە

" نێمار کەسێکی گرینۆکە "

پەیام سپۆرت 

میشێل دێر زەکاریانی سەرۆکی یانەی مونبیلیەی فەرەنسی بە توندی هێرش دەکاتە سەر نێمار دا سێلڤای هێرشبەری پاریس سانجێرمان و بە کەسێکی گرینۆک ناوی دەبات.

 
میدیاکانی فەرەنسا لێدوانێکی سەرۆکی یانەی مونبیلیە بڵاودەکەنەوە و لە قسەکانیدا سەرۆکی یانە فەرەنسییەکە هێرش دەکاتە سەر نێمار و دەڵێت: نێمار دەیەوێت بە ئەنجامدانی مراوەغەی زۆر یاریزانانی بەرانبەر تووڕە بکات، بەڵام کاتێک یاریزانی بەرانبەر بە بەهێزی ڕووبەڕووی دەبێتەوە و بەری دەکەوێت ئەویش دەست بە گریان دەکات و هەمیشەش خەریکی گریانە.

ئەم لێدوانەی سەرۆکی یانەی مونبیلیە پاش ئەوە دێت، کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو نێمار گۆڵێکی لەسەر یانەکەیان تۆمار کرد، یاریزانە بەڕازیلییەکە بە مەبەستی تووڕەکردنی هاندەرانی موبیلیە ڕۆیشتە بەردەم شوێنی دانیشتنی هاندەران و بە ئاماژەی جەستە پێی وتن " بێ دەنگ بن ".

دوای تەواوبوونی گێمی یەکەمیش ئاندی دیلۆری یاریزانی موبیلیەش لە بەردەم ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی دەچێتە سەر ڕێی نێمار و داوای لێدەکات کە ڕێزی هاندەرانی یاریگا بگرێت، بەڵام نێمار نایەوێت گوێ بۆ یاریزانەکەی موبیلییە بگرێت و گرژی و ئاڵۆزی دورست بووە و دواتر هێزی ئەمنی یاریگاکە ڕێگریان کردووە لەوەی گرژی زیاتر دروست ببێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 1 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا