10/12/2019
301 جار خوێنراوەتەوە
زێباری: هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی ئه‌رێنی زۆری له بواری مافی مرۆڤ ناوه
په‌یام
ڕێكخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: سه‌ره‌ڕای ته‌حه‌ددییه‌كان هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی ئه‌رێنی زۆری له بواری مافی مرۆڤ ناوه .
دیندار زێباری، رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا كه به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه سازكرابوو، ڕایگه‌یاند: له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به هۆی هێرشی داعش و قه‌یرانی ئابوورییه‌وه، هه‌رێم ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاسته‌نگ و ته‌حه‌ددیات بوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌وڵیداوه پابه‌ند بێت به پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه.
له باره‌ی گرنگیدان به ئافره‌تانیش دیندار زێباری وتیشی: هه‌رێمی كوردستان له‌م رووه‌وه هه‌نگاوی زۆری ناوه كابینه‌ی نۆیه‌میش به‌رده‌وامه له‌و گرنگی پێدانه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە