10/12/2019 393 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی یۆڤانتۆس لە بارەی چارەنووسی ساری ڕاهێنەرەوە قسەی خۆی کرد

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

ئاندریا ئانێلی سەرۆکی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە بارەی چارەنووس و داهاتووی ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری یانەکەیانەوە بۆچوونی خۆی و کارگێڕی یانەکەی خستەڕوو.

 
لە میانی دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا ئانیڵی سەرەتا ئاماژەی بەوە کرد، لە سەرەتایی وەرزی ئەمساڵدا لەگەڵ جێگرەکەی و بەڕێوبەری وەرزشی یانەکەیدا گفوگۆیان بۆ دەستنیشانکردنی باشترین ڕاهێنەر کردووە و سەرجەمیان متمانەیان بەوە هەبووە کە ساری وەک ڕاهێنەر بۆ وەرزی نوێ دیاری بکەن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی خانمەپیرەکەی ئیتاڵیا وتی: ساری ڕاهێنەرێکی لێهاتووە و شکۆ و قورسایی یانەکەمان دەزانێت، ئێمەش بەردەوام پاڵپشتی دەکەین و متمانەمان پێیەتی.

لە کۆتایدا ئانێلی ئەوەی خستەڕوو کە ساری ڕاهێنەر بە هەمان شێوەی یانەکەیان ئارەزووی بردنەوە و بەدەستهێنانی ئەنجامی زۆر باش دەکات، یانەکەمان ڕووبەڕووی ئاڵنگاری قورس دەبێتەوە، بەڵام ئێمە متمانەمان بە یانەکەمان هەیە دەتوانین بردنەوە تۆمار بکەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 خولەک پێش ئێستا

    فەرمی.. تۆتینهام لە یەک کاتدا دوو گواستنەوەی ڕاگەیاند

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سۆڵشاتەر چارەنووسی سانچێزی یەکلایکردەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک لە گفتوگۆدایە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە ماڵئاوایی لە یاریزانێکی دیکە دەکات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    یۆڤانتۆس و ئەیسی میلان ئاڵوگۆڕ بە دوو یاریزان دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی بە ناوبانگ گیانی لەدەست دا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی یۆڤانتۆس نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەتدەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سبەی ئینتەرمیلان پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانێک دەکات ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی نزیک بوو

سەرەتا