10/12/2019
549 جار خوێنراوەتەوە
یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه هه‌ڵه‌بجه‌ییه كه له ئێران ده‌رمانخوارد كران گیانی له‌ده‌ستدا
چیا ناسر، ئه‌و ژنه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ی كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و دایكی‌دا له‌لایه‌ن باندێكی دزییه‌وه له ئێران سووتێنران، به‌هۆی به‌رزیی ڕێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
چیا ناسر كه ده‌وترێت له‌سه‌دا 90ی له‌شی سووتابوو، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئێران كۆچی دوایی كرد.
له ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشی دادی گواستراوه‌ته‌وه و، پاش ته‌واوكردنی ڕێكاره یاساییه‌كان، ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه.
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر خێزانێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی كه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی ڕوویان له ئێران كردبوو، له شاری ورمێ له‌لایه‌ن باندێكی دزییه‌وه پاش بێهۆشكردنیان سووتێنرابوون، به‌وهۆیه‌شه‌وه چیا ناسر له‌سه‌دا 90ی جه‌سته‌ی و هاوسه‌ره‌كه‌ی به ناوی هێمن باقر له‌سه‌دا 40ی جه‌سته‌ی سووتا بوو.
دواتریش بانده‌كه كه له دوو پیاو و ژنێك پێكهاتبوون، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر كران و، له ئێستادا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە