10/12/2019
430 جار خوێنراوەتەوە
توركیا ده‌ستیكردووه به جێگیركردنی یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ی سووری له رۆژاوای كوردستان
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، ڕایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی پرۆسه‌ی نیشته‌جێكردنی یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ی سووریی له گرێ سپی و سه‌رێكانیی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ست پێ كردووه.
ئه‌ردۆغان له میانی گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌ڕه‌ته، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌نقه‌ره پشتیوانی له دروستكردنی كۆمه‌ڵگای نیشته‌جێبوونی نوێ ده‌كات له باكووری سووریا.
سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌ڵێت، وڵاته‌كه‌ی ناتوانێت به ته‌نها باری ئاواره سوورییه‌كان هه‌ڵبگرێت كه له سنووره‌كانی سووریا و توركیا نیشته‌جێ كراون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ژماره‌ی ئاوراه‌كان نۆ ملیۆن كه‌سه و، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ته‌نیا سێ ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری وه‌كو هاوكاری بۆ ئاواره‌كان ناردووه، له كاتێكدا ئه‌نقه‌ره زیاتر له 40 ملیار دۆلاری خه‌رج كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە