10/12/2019 388 جار خوێنراوەتەوە

میهالۆڤیچ ڕەگەزنامەی شەرەفی پێ دەبەخشرێت

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

سینیسا میهالۆڤیچی سڕبی و ڕاهێنەری یانەی بۆلۆنیایی ئیتاڵی بەهۆی چاکبوونەوەی لە نەخۆشی ژێرپەنجە خەڵات دەکرێت و ڕەگەزنامەی شەڕەف و شانازی پێ دەبەخشرێت.

لە پەڕەی فەرمی تایبەت بەخۆی فێرگینیۆ میرۆلای سەرۆکی شارەوانی بۆلۆنیا ئەوەی ڕاگەیاند کە خەڵاتی میهالۆڤیچ دەکەم و سەرەتایی ساڵی 2020 ڕەگەزنامەی شەرەفی پێ دەبەخشن، ئەمەش پاش ئەوەی میهالۆڤیچ باسی نەخۆشییەکەی و چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەی دەکات.
سەبارەت بەو ڕێزلێنانەی میهالۆڤیچ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی وتی: ئەو خەڵات و ڕێزلێنانە زۆر دڵخۆشم دەکات و سوپاسی شارەوانی بۆلۆنیا دەکەم.

سەرەتایی ئەم وەرزە پاش ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەرکەوت میهالۆڤیچ تووشی ژێرپەنجەی خوێن بووە، بەڵام دوای وەرگرتنی سێ کۆرس لە نەخۆشخانەی سانت ئۆرسۆلا ڕاهێنەرەکەی بۆلۆنیا نەخۆشییەکەی تێپەڕاند و لە ئێستاشدا بە تەندروستییەکی باشەوە لە نزیکەوە ڕاهێنەرایەتی یانەکە دەکات و لە دواین یاریشدا بەرانبەر ئەیسی میلان لە ناو یاریگادا سەرپەرشتی یاریزانەکانی دەکرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی و کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە یارییەکی ماڵاوایی پێکەوە کۆدەبنەوە

سەرەتا