10/12/2019
820 جار خوێنراوەتەوە
ئایا ڕێجیم کردن ئه‌بێته هۆی قژ وه‌رین
په‌یام
هه‌ندێ جار ڕێجیم کردن ده‌بێته هۆی وه‌رینی مووه‌کانی قژ به هۆی کۆمه‌ڵێک هۆکاره‌وه که گرنگترنیان ئه‌مانه‌ن:
1-زۆربه‌ی له ئه‌نجامی حاڵه‌تێک که ناوی ( telogen efflavuim) ؛ له کاتی ئاسایی دا ( % 10) له مووه‌کانی قژ ئه‌وه‌رن : ڕۆژانه نزیکه‌ی ( ٥۰ ــ ۱۰۰ ) موو له ڕۆژێک دا ؛ له کاتی ڕێجیم کردن زیاتر ده‌بێت به هۆی قه‌له‌قی و سترێسی ده‌روونی و جه‌سته‌یی کاتی ڕێجیم.
2-ڕێجیمی زۆر قورس و نا هه‌وسه‌نگ و نازانستی و نه‌خواردنی بڕی پێویست له کالۆری ڕۆژانه.
3-نه‌خواردنی بڕی پێویست له مادده پڕۆتینه‌کان.
4-که‌می ڤیتامین D, A ، B 12 , فۆلید ئه‌سید ، ئاسن ، زینک.
باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ :
ــ هێلکه ، تووت و تووتڕک ، سپێناخ ، بڕۆکلی ، بیبه‌ری شیرین.
ــ ئه‌ڤۆگادۆ ، جه‌وافه ، دومه‌ڵان.
ـــ ماسی سه‌لموون ، سینگی مریشک ، ماستی که‌م چه‌وری.
ـــ شۆڤان ، په‌تاته‌ی شیرین ، دارچینی ، گێزه‌ر.
ـــ نیسک ، پاقله‌مه‌نیه‌کان.
دکتۆر کامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک - ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە