10/12/2019
422 جار خوێنراوەتەوە
یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌ی مامۆستا صدیق عه‌بدولعه‌زیز به‌رێوه‌چوو
په‌یام
ئه‌مرۆ یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌ی مامۆستا صدیق عه‌بدولعه‌زیز له شاری هه‌ڵه‌بجه به‌رێوه‌چوو.
دوێنێ، له شاری سلێمانی، (مامۆستا شێخ سدیق عه‌بدولعه‌زیز) ڕابه‌ری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ڕه‌وتی ئیسلامی كوردستان، له ته‌مه‌نی 80 ساڵییدا و دوایی ماوه‌یه‌ك له نه‌خۆشیی، كۆچی دوایی كرد.
(سدیق عه‌بدولعه‌زیز محه‌ممه‌د)، له ساڵی (1939) له گوندی پریسی سه‌روو له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له‌دایكبووه، له قوتابخانه‌ی باوكی‌دا زانسته شه‌رعییه‌كانی خوێندووه.
له ساڵی (1960) له سنووری هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی به كاری ئیسلامی كردووه، دواتر له ساڵی (1979) شانه‌ی ڕێكخستنی نوێی ئیخوان موسلیمینی درووستكردووه، دوای ئاشكرابوونی، ساڵی (1987) بۆ وڵاتی ئێران كۆچی كردووه.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئێران، له ساڵی (1992) له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی ئیسلامی بزووتنه‌وه‌ی ڕاپه‌رینی ئیسلامی دامه‌زراندو خۆی وه‌ك ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌كه هه‌ڵبژێردرا.
له ساڵی (1999) له دوای یه‌كگرتنی هه‌ردوو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین، مامۆستا شێخ سدیق بووه جێگری ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامی، دواتریش بۆ ماوه‌یه‌ك بوو به ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی.
چه‌ند ساڵێك به‌ر له كۆچی دوایی، مامۆستا شێخ سدیق عه‌بدولعه‌زیز نه‌خۆش بووه‌و له‌سه‌ر جێگه كه‌وتووه، دووشه‌ممه كۆچی دوایی كرد و له مه‌راسیمێكدا له گۆڕستانی شه‌هیدان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به خاك سپێر درا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە