10/12/2019
651 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا عه‌لی باپیر په‌یامێكی ماته‌مینی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا سدیق عه‌بدولعه‌زیز ده‌كات
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی (مامۆستا سدیق عه‌بدولعه‌زیز) كه‌سایه‌تیی دیاری ئیسلامیی هه‌رێمی كوردستان، مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان په‌یامێكی ماته‌مینی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو ده‌كات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بسم الله الرحمن الرحیم
((من المؤمنون رجال صدقوا ما عاهدوا الله علیه، فمنهم من قضی نحبه و منهم من ینتظر، وما بدلوا تبديلا))
به‌ڕێزان بنه‌ماڵه‌و خزمانی خوالێخۆشبوو /مامۆستا صدیق عبدالعزیز
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی جه‌نابی (مامۆستا صدیق)ه‌وه سه‌ره‌خۆشییتان لێده‌كه‌م‌و له‌خوای میهره‌بان داواكارم به به‌هه‌شته ڕازاوه‌و نه‌بڕاوه‌كانی خۆی شادی بكات‌و، سێبووریی دڵی ئێوه‌ش بدات‌و، پاداشتی هه‌ره‌باشتان بداته‌وه.
بێگومان مامۆستا مه‌لاصدیق یه‌كێك بوو له بنیاتنه‌ران‌و مشوور خۆرانی هۆشیاریی‌و بێداریی ئیسلامیی له كوردستاندا، شوێن په‌نجه‌ی دیاره‌و، كه‌سانێكی زۆر له برایان‌و خوشكان لێی به‌هره‌مه‌ند بوون‌و، كاریگه‌ریی چاكی به‌سه‌ر چه‌ند جیلێكی كار‌و چالاكیی ئیسلامییه‌وه دیاره.
خوای به‌خشه‌ر به باشترین شێوه پاداشتی بداته‌وه‌و، پله‌و پایه‌ی به‌رزو په‌سندی پێ ببه‌خشێ.
دووباره سڵاو و سه‌ره‌خۆشیی بۆ هه‌موولایه‌ك
انا لله و انا اله را‌جعون
براتان: عه‌لی باپـیـر
12/4/1441
10/12/2019
هه‌ولێر
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە