10/12/2019
1383 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێرییه‌وه بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد
په‌یام
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان كاركردنی به‌بڕیاری زیادكردنی بڕی سزای به‌سه‌رچونی مۆڵه‌تی شۆفێری بۆ ماوه‌ی ساڵێك دواخست.
فازڵ حاجی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران و هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه، كه بڕیاری زیادكردنی بڕی سزای به‌سه‌رچونی مۆڵه‌تی شوفێری كه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گشتی ده‌رچوبو، به‌بریاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی تاوه‌كو ڕۆژی 5-12-2020 راگیراوە".
هاتوچۆی هه‌ولێر داواش له شۆفێران ده‌كات، له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا سه‌ردانی به‌شی مۆڵه‌ت بكه‌ن بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان و لۆد دروست نه‌كه‌ن، له‌سه‌ر لیژنه‌كانی پشكنینی چاو و به‌شی مۆڵه‌ت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە