10/12/2019 2070 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مڕۆ یادی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤه‌


په‌یام

ڕۆژی ١٠ی دیسەمبەری هەموو ساڵێک، ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤە، کە بەر لە 71 ساڵ لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بە فەرمی پەسەند کرا بۆ جێبەجێکردن، بەڵام ئەمڕۆ بەبەرچاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا، پێشلکردنی بەندەکانی ئەو جاڕنامەیە زۆر ئاساییتر دێتە بەرچاو، بە بەراورد بە جێبەجێکردنیان.

جاڕنامەی گەردونی مافەکانی مرۆڤ ١٩٤٨/١٢/١٠
بە سەرەتای هاتنە کایەوەی یەکەم داڕشتنی یاسایی دادەنرێ کە باس لە مافەکانی مرۆڤ دەکات
لە لایەن هەشت دیپلۆماتکارەوە لە شاری پاریس نوسرایەوە
دیپلۆماتکارەکان لە وڵات و کلتوری جیاوازە هاتبون کە خەڵکی " ئوسترالیا ، چین ، فەرەنسا ،شیللی، بەریتانیا ، لوبنان ،ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا" پێکهاتبوون ، بە درێژایی دوو ساڵ پێوەی خەریکبوون.

جاڕنامەکە خۆی لە (سی) ماددەدا دەبینێتەوە،مافەکانی مرۆڤی لە ڕووی سیاسی و مەدەنی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و کلتوریەوە رێکخستووە.
لە سەردەمی حکومەتی بەعس دا چاپ و بڵاوکردنەوەی سێ لاپەڕەکەی جاڕنامەی گەردونی مافەکانی مرۆڤ قەدەغەکرابوو

لە بەندەکانی جاڕنامەکەدا هەموو کایە گرنگەکانی ژیانی مرۆڤی باسیکردووە و مرۆڤی هەتا ئاستێکی باڵا بەرز کردۆتەوە ، بە جۆرێک ، کە نابێت هیچ کەس وەک کۆیلە تەماشابکرێت، و نابێت هیچ مرۆڤێک ئەشکەنجە بدرێت و بەشێوازێکی ستەمکارانە سزابدرێت.

مافی پەنابەری بۆ هەموو ئەو مرۆڤانەی لەبەرچاوگرتووە، کە لە وڵاتی خۆیان ئازار یان ئەشکەنجە دەدرێن.

بەشێکی دیکەی جاڕنامەکەدا تەرخانکراوە بۆ بابەتی یەکسانی ژن و پیاو ، کە پێویستە هاوسەرگیری بە رەزامەندی ژن و پیاوەوە ئەنجام بدرێت.

هەموو مرۆڤێک بە دوور لە رەنگی پێست و رەگەز و زمان، ئایین و بیروڕای سیاسی یان دۆخی مادی و نەتەوەیی، پێویستە سودمەند بێت لەو ئازادیانەی کە لە جاڕنامەکەدا باسی هاتووە.

جاڕنامەکە مافی ئازادی کارکردن، هەڵبژاردنی ئایین و لایەنگری سیاسی بۆ هەموو مرۆڤەکانی جیهان لەبەرچاوگرتووە، هەروەها تێیدا هاتووە کە هەموو مرۆڤەکانی جیهان مافی ئەوەیان هەیە، کە بە خۆڕایی پەروەردە ببینن.

سەرەرای هەموو ئەو خاڵانه‌ی‌ لە جاڕنامەکەدا باسکراوە رۆژانە لەلایەن دەوڵەتە زلهێز و زۆردارەکانەوە، هەتا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی سەرلەبەری ئەو بەندانە پێشێل دەکرێن، ئەمەش گەورەترین ناکۆکی و دژ یەکی ناو بەندەکانی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤە.

ئاماری نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێت، تەواوی بەندانەکانی جاڕنامەکە پێشێل کراون، ئازادی مرۆڤەکان بێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازیەکان تەنانەت لە وڵاتانی ئەوروپیش لەبەرچاو ناگیرێت، یەکسانی ژن و پیاو نەک تەنیا لە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو لە زۆربەی وڵاتانی جیهان پێشێلدەکرێن.

بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ٧٠٠ ملیۆن ژن لە جیهان بەزۆرەملی هاوسەرگیریان کردووە، هەروەها ٢٠٠ ملیۆن کەس لە سەراسەری جیهاندا ئەگەری کارکردنیان نیە، ٧٧٥ ملیۆن کەس لە جیهان ناتوانن بخوێنن و بێبەشبوون لە مافی پەروەردە بینین بەخۆڕایی.


* بۆ نوسین‌و داڕشتنی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ سوود له‌ وتارێكی‌ پارێزه‌ر گۆران ساڵح عه‌بدولقادر وه‌رگیراوه‌

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ داوای كردووه‌ دوو وه‌زیری ئێستا له‌ حكوومه‌تی داهاتووی ئیسرائیلدا نه‌بن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا.. ئاگربه‌ست له‌ خێرسۆن ڕاگه‌یه‌نرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا: ٤١٠ ھەزار کەس بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکانی ئێلەگ زەردەکان کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: لیبیا بوەتە ده‌رچه‌یه‌ك بۆ پەڕینەوەی کۆچبەران و دەبێت ڕێگری لێ بکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لولا دا سیلفا بۆ خولی چوارەم بە سەرۆکی بەڕازیل هەڵبژێدرایەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیلۆن ماسك هۆشداری دەداتە ئۆكرانیا: ستارلینك بۆ پەیوەندییە نەك بۆ كوشتن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ هەڕەشە له‌ ئێران دەکات و ئه‌و وڵاته‌ش وەڵام دەداتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کیم جۆنگ ئوون بە سەردانێکی نهێنی گەیشتە شارێکی سنووریی چین

سەرەتا