10/12/2019 659 جار خوێنراوەتەوە

پاریس سانجێرمان بۆ شوێنگرتنەوەی نێمار چاوی لە یاریزانێکی لیڤەرپووڵە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بۆ پڕکردنەوەی شوێنی نێمار داسێلڤای بەرازیلی چاوی لە ئەستێرەیەکی هێڵی هێرشبردنی یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزییە.

 

 گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی لە هەواڵێکی تایبەتدا ئاشکرای دەکات، لە ئەگەری ڕۆیشتنی نێمار لە هاوینی داهاتوودا ئەوا کارگێڕی پاریس دەیەوێت سادیۆ مانێی سەنیگالی و هێرشبەری لیڤەرپووڵ بە مەبەستی پڕکردنەوەی شوێنی ئەستێرە بەڕازیلییەکە بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

سەرچاوەکە زانیاری زیاتری بڵاوکردۆتەوە و ئاماژە بەوە کردووە، کارگێڕی یانە فەرەنسییەکە هەڵسەنگاندنیان بۆ ئاستی مانێ کردووە و پێیانوایە ئەو هێرشبەرەی لیڤەرپووڵ چ لە ڕووی هێرشبردن و چ لە ڕووی بەرگریکردنەوە دەتوانێت هاوکارییەکی زۆری هاوڕێکانی بکات و بەردەوامیش لە گەشەی زیاتردایە.

پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم وەرزە نێمار ڕیزەکانی پاریس جێبهێڵێت و گەڕانەوەشی بۆ بەرشەلۆنە ئەگەرێکی کراوەیە، بەڵام گواستنەوەی مانێ لە لایەن یانەی پاریس سانجێرماەوە کارێکی ئاسان نابێت، چونکە هێرشبەرە سەنیگالییەکە تا هاوینی ٢٠٢٣ گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپووڵ درێژەی هەیە و لە ئێستاشدا یانە ئینگلیییەکە بە هەموو شێوەیەک پارێزگاری لە مانێ دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ مووچەی ئۆڵیسێ هاوشێوەی کەین و موسیالا لێدەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدرا و ماوەیەکی درێژ دادەبڕێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    توخێل وردەکاریی شەڕەدەنووکی بێلینگهام و کوکوریا ئاشکرا دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ لە پێناو ڕیاڵ مەدرید ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی ڕەتکردووەتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    قسەکانی مۆرینیۆ لە ژووری جلگۆڕین دوای شکستی دێربی دزەی کردووە

  • پێش 1 هەفتە

    ئینریکی هەڵەیەکی خۆی بۆ ڕوون بووەتەوە و یاسایەک دەگۆڕێت

  • پێش 2 هەفتە

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • پێش 2 هەفتە

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

سەرەتا