10/12/2019
385 جار خوێنراوەتەوە
وێڕای هۆشدارییهكانی ئهمریكا؛ توركیا سهرقاڵی دانانی سیستمی بهرگری موشهكی ئێس 400ـه
پهیام
وێڕای ئهوهی ئیدارهی كۆشكی سپی ئهمریكا داوای له توركیا كردو هۆشداری پێدا لهوهی كه سیستمی بهرگری موشهكی رووسی S-400 نهخاته كارو بیگهرێنێتهوه بۆ روسیا؛ بهڵام توركیا سهرقاڵی دانانو مهشقه لهسهر ئهو سیستمه بهرگرییه ئاسمانییه.
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار وتی: "ئێستا S-400 کان لە دامەزراندندان، مەشق و راھێنان بەردەوامە، چالاکییە ئاساییەکان بەو جۆرە بەردەوامن کە بەرنامەیان بۆ داندراوە".
سەبارەت بە دوایین پێشھاتەکانی رادەستکردنی فرۆکەکانی F-35 بۆ تورکیا، ئاکار ئاماژەی بە لێدوانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کردەوە کە رایگەیاندبوو تورکیا ھەموو پارەکەی داوە و سەرجەم بەرپرسیاریەتییەکانی بە جێگەیاندووە، و وتی "ئێمە کڕیاری F-35 نین، بەڵکو یەکێکین لە ھاوبەشانی. بۆیە وەک ھاوبەش لە دۆخی جێبەجێکردنی تەواوی ئەرکەکانی سەرشانمانداین بێ ھیچ جۆرە کەموکوڕییەک. ئەگەر ماوەی رادەستکردنی F-16 تەواو بوو، پێویستە فڕۆکەی نەوەی نوێ بکڕین. ھیوادارین بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ رۆحیەتی ھاوبەشێتی ستراتیجیی ھەڵسوکەوت بکرێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە