09/12/2019 435 جار خوێنراوەتەوە

کۆنتی بەرانبەر بەرشەلۆنە داوایەکی قورس لە یاریزانەکانی دەکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

ئانتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری یانەی ئینتەرمیلان داوا لە یاریزانەکانی دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی بەرشەلۆنە بەو پەڕی ئازایەتی و چاونەترسییەوە یاری بکەن، تا ئەوەی گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو مسۆگەر بکەن.

 
لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی بۆ یاری یانەکەی بەرانبەر بەرشەلۆنە بۆی سازکرا بوو، کۆنتی وتی: لەو کاتەوەی تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکان ڕاکێشراوە دەمانزانی کە ئەرکی یانەکەمان قورسە و کۆمەڵەکەمان ئاسان نییە، بۆیە داوا لە یاریزانەکان دەکەم بەو پەڕی چاونەترسی و ئازایەتییەوە ڕووبەڕووی یانەی بەرشەلۆنە ببنەوە، چونکە یارییەکی سبەینێ بۆ ئێمە زۆر گرنگە و چارەنووسمان یەکلایدەکاتەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی نێرازۆری ئاماژەی بەوەکرد کە یانەی بەرشەلۆنە یەکێکە لە یانە زۆر بەهێزەکانی جیهان و 22 یاریزانی ئاست بەرز لەو یانەیەدا یاری دەکەن، کۆنتی ئەوەشی خستەڕوو کە یانە کەتەلۆنییەکە لە نێوان ئەو 4 بۆ 5 یانەیەدایە کە سەرەتایی وەرزەدا بیر لە بەدەستهێنانی سەرجەم نازناوەکان دەکەنەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا کۆنتی ئەوەی نەشاردەوە کە یانەکەیان لە ژێر فشاردایە، بەڵام بە پێویستی زانی کە دەبێت بەو پلانەی خۆیان یاری بکەن کە ماوەیەکە کاری لەسەردەکەن.

لە کۆتاییدا کۆنتی وتی: نزیکەی دوو مانگ بەر لە ئێستا لە ناو کامپ نو زۆر ئازایانە ڕووبەڕووی بەرشەۆنە بووینەوە، بەڵام لە کۆتاییدا شکستمان هێنا، بەڵام ئێستا هەموو شتێک گۆڕاوە و یاریزانە پێکراوەکانی بەرشەلۆنە گەڕاونەتەوە بۆ یاریگاکان و ئەرکی ئێمە قورستر دەکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەمەقاڵێی نێوان ڕودیگێر و کارێراس گۆڕاوە بۆ پێکدادانی دەستی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید تواناکانی یاریزانێکی گرنگی بۆ کلاسیکۆ لەدەست دا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان کڵۆپ و مۆرینیۆ خۆیان یەکلا کردووەتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی بۆ ڕووبەڕووی نیوکاسڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 2 هەفتە

    هەڵوێستی پێرێز سەبارەت بە داهاتووی ڤینیسیۆس ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    ئینتەرمیلان پەیامێک ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    ئاربیلوا و بێلینگهام بە تووندی هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکەن

سەرەتا