09/12/2019
380 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆحانی: ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران‌دا بووه
په‌یام
سه‌رۆككۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر دانوستان پلانگێڕی و گه‌له‌كۆمه‌كی دوژمن شكستپێبهێنێت، ئه‌وا پێویسته و هه‌نگاوێكی شۆڕشگێڕانه‌یه.
له زانكۆی مامۆستایان له تاران، (حه‌سه‌ن ڕۆحانی) سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی هه‌ڵكرد و وتی: "ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران‌دا بووه، به‌ر له‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه رۆژانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتمان به‌رهه‌م ده‌هێنا و به‌هۆی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌وه گه‌یاندمانه دوو ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل".
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات گوشار بخاته سه‌ر ولاته‌كه‌ی، به‌ڵام ئێران به‌ره‌نگاری ئه‌وه ده‌بێته‌وه و وتی: "ئه‌گه‌ر دانوستان پلانگێڕی و گه‌له‌كۆمه‌كی دوژمن شكستپێبهێنێت ئه‌وا پێویسته و هه‌نگاوێكی شۆڕشگێڕانه‌یه".
سه‌رۆكی ئێران له‌باره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزینیش كه ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی به‌دوای خۆیدا هێنا، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه حكوومه‌ت ئه‌و داهاته‌ی له‌مه‌دا ده‌ستی ده‌كه‌وێت به سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تدا دابه‌شی ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە