09/12/2019
411 جار خوێنراوەتەوە
فینلاند.. سانا مارین نازناوی گەنجترین سه‌رۆكوه‌زیرانی له جیهاندا به‌ده‌ستهێنا
په‌یام
سانا مارین وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی فینلاند كه ته‌مه‌نی 34 ساڵه، پاشئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، بووه گه‌نجترین سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌کەی هەروەها نازناوی گەنجترین سه‌رۆكوه‌زیرانی لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێنا.
دوای ئه‌وه‌ی ئانتی رینی سه‌رۆكوه‌زیرانی فینلاند ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه، پارتی سۆسیال دیموكرات (SDP)، سانا مارین-ی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ پێشنیازكرد.
حكوومه‌تی نوێ كه سبه‌ی رادەگەیەنرێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌ركۆماره‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت، سانا مارین-ی تەمەن 34 ساڵ ده‌بێته گه‌نجترین سه‌رۆكوه‌زیران له جیهاندا.
له‌م نێوه‌نده‌دا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئانتی رینی كه ده‌ستی له‌کاركێشاوه‌ته‌وه بكرێت به جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها تا به‌ستنی كۆنگره كه ساڵی داهاتوو ده‌كرێت وه‌ك سه‌رۆكی گشتیی پارتی سۆسیال دیموكرات (SDP) بمێنێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە