08/12/2019 994 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی پێش کلاسیکۆ گاڵتە بە هازارد دەکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

دروستکردنی گۆڵی یەکەم بۆ ئانتوان گریزمان لە لایەن مارک ئاندریە تێر شتیگنی گۆڵپارێزەرەوە دەبێتە چەکێکی دەستی ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکان تا ئەوەی گاڵتە بە هازاردی هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید بکەن.

شەوی دوێنی لە یاری نێوان بەرشەلۆنە و مایۆرکا پاش تێپەڕبوونی تەنیا 7 خولەک ئانتوان گریزمان گۆڵی یەکەمی بۆ بەرشەلۆنە تۆمار کرد، ئەوەی جێگای سەرنج بوو ئاسیستکاری گۆڵەکە مارک ئاندریە تێرشتیگنی گۆڵپارێزی یانە کەتەلۆنییەکە بوو، کە هاوکات دروستکردنی ئەو گۆڵە بووە دووەم گۆڵدروستکردنی تێرشتیگن لەم وەرزەدای لالیگادا.

سەبارەت بەو ڕووداوە ئەمڕۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی لە هەواڵێکی تەنز ئامێزو گاڵتەدا دەنووسێت "گۆڵچی بەرشەلۆنە دوو گۆڵی لەم وەرزەدا بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە، بەڵام هازاردی هێرشەری ڕیاڵ مەدرید تەنیا یەک گۆڵی دروستکردووە".

لە درێژەی هەواڵەکەدا ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکە خراپ گاڵتە بە هازادی بەلجیکی دەکات و دەنووسێت "تێر شتیگن سەرەڕای ئەوەی گۆڵپارێزە بەڵام دوو گۆڵی بۆ هێرشەرەکان دروستکردووە، ئەمەش زیاترە لە هێرشبەرێکی قەڵە و کێش زۆری وەک ئیدین هازارد".

هەر لەم وەرزەدا تێر شتیگن لە یاری یانەکەی بەرانبەر خیتافی توانیبووی گۆڵێک بۆ لویس سوارێز دروست بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئینریکی هەڵەیەکی خۆی بۆ ڕوون بووەتەوە و یاسایەک دەگۆڕێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 2 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

سەرەتا