08/12/2019 761 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكەوە لە كارگەیەكدا 43 كرێكار گیانیان لەدەستدا

په‌یام

بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكی گەورە لە كارگەیەكدا لەشاری نیودەلهی هیندستان 43 كەس گیانیان لەدەستدا.

ئاگرێكی گەورە لە  كارگەیەكی شاری نیودەلی ناوچەی ئاناج ماندی كەوتەوە لە  كاتێكدا لەبەردەمی كارگەكە زیاتر لە 50 كرێكار خەوتبون وبەهۆیەوە قوربانیەكی زۆری لێكەوتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی روداوەكەوە زیاتر لە 43 كەس گیانیان لەدەستداوە كە زۆربەیان كرێكارن، تا ئێستاش بەدیاریكراوی هۆكاری ئاگرەكە نازاندرێت، بەڵام 30 تیمی فریاگوزاری گەیشتونەتە شوێنەكە و دۆخەكە كۆنتڕۆڵكراوە.

تیمە فریاگوزاریەكانی هیندستان توانیویانە گیانی 22 كرێكار رزگاربكەن، كە لەناو كارگەكەدا گیریان خواردبو.

هاوكات بەگوێرەی راپۆرتی پۆلیسی هیندستان، ئاگرەكە لە روبەڕی 55 مەتر چوارگۆشەدا بڵاوبوەتەوە و بەوهۆكارەش رێگای سەرەكی هاتوچۆی رانی جانسی لە نزیك كارگەكە بەروی شوفێراندا داخراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ میوانداری لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وا بكات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا: ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات ڕووسیا دڵنیا بكاته‌وه‌ی له‌وه‌ی ناتۆ هێرشی ناكاته‌ سه‌ر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی کۆریای باکوور ئامادە نەبووە لەگەڵ تڕمپ کۆبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: نابێت ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پەنابەرە موسوڵمانەكانی ڕۆهینگیا لە بەنگلادیش داوای گەڕانەوە بۆ نیشتمان دەكەن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    گەنجێك بە تۆمەتی ئاگركەوتنەوە كارەساتبارەكەی لۆس ئەنجلۆس دادگایی دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ شی جین و پوتین لەسەر ڕێگریی ململانێی ئەتۆمیی ڕێك كەوتووین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پێچەوانەی ترەمپ، ڤانس خۆی دەپارێزێت لەوەی جەنگی ئێران بەپێویست بزانێت

سەرەتا