08/12/2019 942 جار خوێنراوەتەوە

هەنگوینی مەلەکی چی یە؟ سودەکانی چی یە؟

په‌یام

هەنگوینی مەلەکی لە ڕێگەی هەنگی تازە پێگەیشتووە دروست دەکرێت کە دەوڵەمەندە بە ڕێژەیەکی زۆر لە پرۆتینە پێویستەکان ، هەنگەکان هەنگوینی مەلەکی بەرهەم دەهێنن کە لە هەنگوینی ئاسای جیاوازە کە سەرچاوەی سەرەکی خۆراکی مەلیکەیە لەبەر ئەوە ناونراوە هەنگوینی مەلەکی.

 مەلیکە بە خواردنی هەنگوینی مەلیکی یارمەتی زیادبوونی قەبارەی دەدات وەگەشەکردنی هێلکەدانی مەلیکە چالاک دەکات هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی تەمەنی مەلیکە (۲٠) هێندەلە تەمەنی هەنگەکانی تر زیاتر بێت بەمەش تەمەنی مەلیکە درێژ دەکات.

لەماوەی ٥_٦ مانگ دا لە خانەکانی هەر خێزانی هەنگەکاندا دەتوانن نزیکەی (٥٠٠ ) گم هەنگوینی مەلەکی خزن بکەن بۆ مەلیکە کە ئەم ڕێژەیەش زۆرە مەلیکە هەمووی ناخوات بەشی زۆری کە دەمێنێتەوە هەنگەوانەکان دەری دەکەن و دەیفرۆشن.

سودەکانی هەنگوینی مەلەکی:

- ڕێکخستنی پەستانی خوێن: سەرچاوە زانستی یەکان ئاشکرایان کردوە ئەو جۆرە پرۆتینانەی لەناو هەنگوینی مەلەکی دا هەیە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە بۆ سەر ئاستی پەستانی خوێن لە مۆڤ دا بە شێوەیەکی درێژ خایەن لە کاتێکدا کە تێکەڵە لەگەڵ پۆتاسیۆم د ا بەڵام دەبێتە هۆی کەم بوونی پەستان لەسەر خوێنبەرەکان و دڵ لەم حاڵەتەدا ڕێژەی مەترسی توش بوون بەنەخۆشی دڵو خوێنبەرەکان کەم دەکات.

- ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزا سودبەخشەکانی تێدایە کە گرنگن بۆ لەش وەکو کالسیۆم و ئاسن و پۆتاسیۆم و وەکۆمەڵەی ڤیتامین(B) و ترشی فۆلیک، هەنگوینی مەلەکی سەرچاوەیە بۆ زیاتر لە (۱۷) جۆر لە ترشە ئەمینی یەکان کەلەوژمارەیە (۸) جۆریان لەشی مرۆڤ توانای دروست کردنی نی یە دەبێت وەری بگرێت.

- پارێزگاری لە ڕێژەی کۆلسترۆڵ دەکات: هەرچەندە خواردنی شیرینی کاریگەری هەیەلەسەر بەرزبوونەوەی کۆلسترۆڵ بەڵام هەنگوینی مەلەکی ڕێژەی کۆلسترۆڵی زیانبەخش کەم دەکات لە لەشی مرۆڤ دا.

- نەزۆکی کەم دەکات: هەنگوینی مەلەکی کاردەکات لەسەر بەهێزکردنی هێلکەدان ئەمەش دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی نەزۆکی و بەهۆی بوونیجۆرێکی تایبەتی پرۆتین لەناوی دا.

- پارێزگاری لە توشبوون بە نەخۆشی شێر پەنجە دەکات بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسان لە ناوی دا کە بەرگری بەهێز دەکات ئەمەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شێپەنجە کەم دەکات.

- کەمکردنەوەی مەترسی توشبوونی ئیلتیهاب.

- کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیری بۆ پێست و قژ.

- کرداری هەرسکردن ڕێکدەخات.

- بەرگری بەهێز دەکات.

- کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە.

- هۆکارە بۆ زوو چاک بوونەوەی برین.

هەنگوینی مەلەکی کاریگەری زۆری هەیە بۆ زیادکردنی توانای سێکسی پیاو کە بە پێی توێژینەوەکان هەنگوینی مەلەکی ڕێژە و کوالیتی سپێرم زیاد دەکات وە ڕێژەی تستۆسترۆن زیاد دەکات کە بە شێوەیەکی گونجاو توانای مناڵ بوون زیاد دەکات و ماوەی سێکس درێژ دەکاتەوە وە هەستی ماندووبوون و هیلاکی ناهێڵێت لەدوای سێکس وەهەستی سێکسی زیاد دەکات.

لەشکر حمید
ئەندازیاری خۆراک

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    مەترسیدارترین مافیای مەكسیك كە خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلار بۆ سەری دانرابو‌و، کوژرا

  • پێش 2 هەفتە

    خورما هێمایە بۆ ڕەمەزان و وڵاتانی عەرەبیش لە ڕیزی پێشەوەی بەرهەمهێنەرانیدان

  • پێش 4 هەفتە

    دواى کاردانەوەکان، ترەمپ ئەو ڤیدیۆیەى سڕییەوە کە ئۆباما وەك مەیموون نیشان دەدات

  • پێش 4 هەفتە

    لەناو بەڵگەنامە ئابڕووبەرەکەی دۆسیەی ئێپستاین سەدان كەسایەتى جیهانی هەن

  • 24/01/2026

    توێژینەوەیەك: چەوریی ناوچەی سك كۆئەندامی بەرگریى لەش بەهێز دەكات

  • 23/01/2026

    لە سایەى سیستمى سەرمایەداری 12 ملیاردێر خاوەنی نیوەی سامانی گۆی زەوین

  • 16/01/2026

    تڕەمپ: سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی فەنزوێلا خەڵاتی نۆبڵەکەی وەک ڕێزێک بۆ کارەکانم پێبەخشیم

  • 12/01/2026

    ئوستورالیا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی بۆ منداڵان قەدەغەكردووە و چەند وڵاتێکى دیکەش تاوتوێى دەکەن

سەرەتا