08/12/2019 1848 جار خوێنراوەتەوە

تائێستا ئه‌م سودانه‌ی شێلمت زانیوه‌؟

په‌یام

شێلم یه‌كێكه‌ له‌ به‌روبوومه‌ زستانەییەكان و به‌ چه‌ندین شێواز ئاماده‌ده‌كرێت، خواردنی شێلم چه‌ندین سوودی گرنگ بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ش شێلم هیچ بڕه‌ چه‌ورییه‌كی تێدانییه‌.

سوده‌ ته‌ندورستییه‌كانی شێلم:

‎- مرۆڤ لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان دەپارێزێت:
یەکێکیش لەو نەخۆشیانە بریتییە لە نەخۆشی شێرپەنجە، بەم شێوەیە شێلم ناھێڵێت خانەکانی شێرپەنجە لەلەشدا گەشە بکەن.

- پاراستنی ئەندامی دڵ لە جەڵتە و نۆبە و داخستنی موولولەکانی خوێن:
بەھۆی بوونی ماددەی ڤیتامین K لەش لە ھەوکردنەکان دەپارێزێت.

- ‎سەرەچاوەیەکی گرنگە بۆ ماددەکانی کالیسیۆم و پۆتاسیۆم:
ھەردوومادده‌كه‌ بنەڕتین بۆ پاراستنی تەندروستی ئێسکەکان بەتایبەتی نەخۆشی پووکانەوەی ئێسک.

‎- بوونی ماددەی ڤیتامین A:
ئه‌م جۆره‌ له‌ ڤیتامین لەشی مرۆڤ لەھەوکردنی ناوچەی گەروو دەپارێزێت، بەتایبەتیش ڕێگری دەکات لە دروستبوونی وەرەم لەو ناوچەیەدا.

- ‎کرداری ھەرس ئاسان دەکات لەگەڵ ئەوەیشدا وا دەکات کەناڵی ھەرس بەشێوەیەکی تەندروستر کاربکات:
ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ماددەی "گلاسینۆت" کە دژی پەیدابوونی بەکتریاییە لەناو گەدە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پەكین.. بۆ دەستبەسەردانەگرتنیان، خاوەن درۆنەكان بەپەلە درۆنەكانیان دەفرۆشن

  • پێش 2 هەفتە

    ئەو كەشتییە تایلەندییەی لە هورمز بە ئامانج گیرا بووەتە جێی یاریی منداڵان

  • پێش 3 هەفتە

    خواست لەسەر سەهۆڵی ژاپۆنی لە چێشتخانە گرانبەهاكانی جیهان زیاد بووە

  • پێش 3 هەفتە

    هەڵۆیەك لە پێشانگەی ئەبووزەبی بە زیاترلە 400 هەزار دۆلار فرۆشرا

  • 22/08/2026

    نزیکەى نۆ هەزار بەساڵاچوو لە كۆریای باشوور تەمەنیان لە سەرووى 100 ساڵەوەیە

  • 21/08/2026

    لە ئەڵمانیا بەهۆى گەرماوە 14 هەزار گیانلەدەستدان لە چوار مانگدا تۆمار كراون

  • 14/08/2026

    بەلجیكا.. لەژێر دیوارێكدا گەنجینەیەكی زێڕ بە بەهای نزیكەی 9 ملیۆن یۆرۆ دۆزرایەوە

  • 09/08/2026

    لەکاتى نەشتەرگەرییەکدا لە یابان بومەلەرزەیەک ڕوویداو پزیشکەکان نەخۆشەکە جێناهێڵن

سەرەتا