08/12/2019 1146 جار خوێنراوەتەوە

جیاوازی چییە لەنێوان قەتیسبوونی گەرمیی و گۆڕانی ئاو وهەوا؟

په‌یام

زۆرجار هاوڵاتیان هەردوو دەستەواژەی (قەتیسبوونی گەرمیی و گۆڕانی ئاوو هەوا) تێكەڵ بەیەكتری دەكەن، بە تایبەتیش هەندێ لە دەزگاكانی راگەیاندن و بەشێوەیەكی دووبارە بووەوە لەنێو راپۆرت و هەواڵەكاندا.

سەرەڕای ئەوەی لەچەند خاڵێكدا ئەو دوو دەستەواژەیە یەكتری دەگرنەوە، بەڵام لە زۆر خاڵی گەورەو بچووكدا جیاوازی هەیە لەنێوانیاندا.

لە راستیدا پسپۆڕان دەستەواژەی (قەتیسبوونی گەرمی) بەكار دێنن بۆ دەربڕینی بەرزبوونەوەی درێژخایەنی نێوەندی پلەی گەرمیی هەوا لەسەر رووی زەویدا لە دەرەنجامی كەڵەكەبوونی گازە گەرمكارەكان لەنێو بەرگە هەوای زەویدا، وەك دووانۆكسیدی كاربۆن و ئەكاسیدی نیترۆزو پێكهاتەكانی كلۆرۆفلۆرۆكاربۆنەكان، كە دەبێتە هۆی دووبارە گەڕاندنەوەی تیشكی بەركەوتووی خۆر بەر رووی زەوی لە رۆژو شەودا و رێگەنادات بۆ بۆشایی ئاسماندا دەربچێت، بۆیە پلەی گەرمیی زیاتر بەرز دەبێتەوە. جگە لە قەتیسبوونی گەرمیی، ئەم دیاردەیە ناسراوە بە (ماڵی شووشەیی) وەك ئەوانەی لە بواری كشتوكاڵیدا بەكار دەهێنرێن.

ئاوو هەوا بریتییە لە نێوەندی بارودۆخی بەرگە هەوای زەوی بۆ شوێنێكی دیاریكراوو بۆماوەیەكی دوورودرێژ، بەڵام كەش و هەوا بریتییە لە چەند بارێكی كەش و هەوا لە شوێنێكی دیاریكراوو بۆماوەیەكی كورت، كە چەند شەوو رۆژێك زیاتر ناخایەنێ.

بێگومان چالاكییە مرۆییەكان و چەند هۆكارێكی سروشتی دیكەی وەك تەقینەوەی گڕكانەكان و ئاگركەوتنەوە مەزنەكان و تەنانەت جووڵەی كیشوەرەكان بە درێژایی كاتدا بوونەتە هۆی گۆڕانی ئاوو هەوای جیهان بە شێوەیەكی گشتی.

كەواتە، بە تێپەڕبوونی كات ئاوو هەوا دەگۆڕێ، نەوەك تەنها لە دەرەنجامی روودانی گۆڕان لە ریتمی پێكهاتیی بەرگە هەوای زەوی، بەڵكو بەهۆی ئەو كارلێكانەش دەبێت كە لەنێوان بەرگە هەواو كاریگەرییە جیۆلۆجی و كیمیایی و بایۆلۆژی و جوگرافییە جیاجیاكانەوە روودەدەن.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ دەركردنی پاسپۆرتێكی نوێی ئەمریكاى بە وێنەی خۆیەوە ڕاگەیاند

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    یەكەم شەپۆلی گەرما لە ئیسپانیا گیانلەدەستدانی 212 كەسی لێكەوتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەهۆی گەرماوە بارى نائاسایی لە 60 هەرێم و ناوچەى فەرەنسا ڕاگەیەنرا

  • پێش 2 هەفتە

    ترەمپ: فڕۆكەی نوێی سەرۆكایەتی کە قەتەر پێیداوین لە جیهاندا كەشخەترینە

  • پێش 2 هەفتە

    میلۆنى وەڵامى ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت من و ئیتاڵیا هەرگیز ناپاڕێینەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ترەمپ یادی 80 ساڵەی بە خەرجكردنی 60 ملیۆن دۆلار دەكاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    هەوڵدەدرێت ژمارەى دانیشتووانى سویسرا لە 10 ملیۆن کەسدا سنووردار بکرێت

  • پێش 3 هەفتە

    "پیسبوونی هەوا بە ڕێژەیەكی مامناوەندیش تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ بەرزدەكاتەوە"

سەرەتا