07/12/2019
678 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا عه‌لی باپیر: قورئان‌و سوننه‌ت وه‌ك روح و جه‌سته تێكهه‌ڵكێشن
قوڕئان‌و سوننه‌ت وه‌ك ڕوح‌و جه‌سته تێكهه‌ڵكێشن
ڕۆژی هه‌ینی 6/12/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌شارۆچكه‌ی حاجیاوا سه‌ردانی ڕێكخراوی ئاراسته‌ی دروستی كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌رپرس‌و ستافی ڕێكخراوه‌كه‌وه پێشوازیی له مامۆستا عه‌لی باپیر‌و وه‌فدی یاوه‌ری كرا.
له‌میانی خیوه‌تگه‌یه‌كدا، كه ڕێكخراوی ئاراسته‌ی دروست ئاماده‌ی كردبوو بۆ ژماره‌یه‌ك گه‌نج‌و لاوی سنووره‌كه، مامۆستا عه‌لی باپیر وتارێكی فیكیریی‌و ڕووحیی به‌ناو و نیشانی: (قوڕئان‌و سوننه‌ت وه‌ك ڕوح‌و جه‌سته تێكهه‌ڵكێشن) پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد.
له‌به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به بنه‌ما گرنگه‌كانی بانگه‌وازی ئیسلامیی كرد‌و گوتی: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئیسلام وه‌كو خۆی بناسین ده‌بێ له‌ڕێگای قوڕئانه‌وه بێ، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه كه مسوڵمان چۆن ده‌توانێ قوڕئان جێ‌به‌جێ بكات به‌كرده‌وه، له‌وه‌ڵامدا گوتی: به ناسینی سوننه‌ت‌و ڕێبازی پێغه‌مبه‌ری خوا "صلی الله علیه وسلم"و پراكتیزه كردنی له‌ژیانی ڕۆژانه‌ماندا.
ده‌قی وتاره‌كه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە