07/12/2019
947 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌میری كۆمه‌ڵ: گرنگ ئه‌وه نییه ئیسلامت لێ ببیستن، گرنگ ئه‌وه‌یه ئیسلامت تێدا ببینن
په‌یام
مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كورستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی، گه‌یشته ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین‌و، له‌لایه‌ن مامۆستا رزگار قادر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی (5)ی ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و ژماره‌یه‌ك له كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌وه پێشوازیی له وه‌فده باڵاكه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرا.
پاشان له شارۆچكه‌ی حاجیاوا سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی حاجیاوای كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرد‌و له‌گه‌ڵ ستافی ئه‌نجوومه‌ن كۆبۆوه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌ستخۆشی كاروچالاكیی له‌ستافی ئه‌نجوومه‌ن كرد بۆ ڕۆڵ‌و كاریگه‌رییان له‌ناوچه‌كه.
هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی پێویستی ئاراسته‌ی ستافی ئه‌نجوومه‌ن كرد‌و، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر زیاتر به‌جه‌ماوه‌ریی كردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرده‌وه.
هه‌رله‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی په‌یمانگای هاوێری ئیسلامی كرد له حاجیاواو له‌لایه‌ن به‌رپرس و ئه‌ندامانی په‌یمانگا پێشوازی لێكرا پاشان چه‌ند وته‌یه‌كی به‌نرخی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە