07/12/2019
449 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازیی له ڕێكخراوی ده‌سته‌ی فریاكه‌وتنی مرۆیی كرد
په‌یام
مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، له مه‌كته‌بی تایبه‌تیی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له وه‌فدێكی ڕێكخراوی ده‌سته‌ی فریاكه‌وتنی مرۆیی بۆ ماف و ئازادییه‌كان.
له‌دانیشتنێكدا باس له كار و هه‌ڵوێسته‌كانی ڕێكخراوی ناوبراو كرا كه توانیویه‌تی له بواره‌كانی مرۆیی‌دا، ده‌وری ئیجابیی ببینێت، له ئه‌فغانستان و شیشان و سوریا‌و لوبنان و فه‌ڵه‌ستین و عێڕاق و چه‌ند شوێنێكی دیكه كه شه‌ڕو گرژیی تێیاندا هه‌بووه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا باس له بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه به‌گشتیی و عێڕاق و كوردستان به‌تایبه‌تیی كرا، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یش ڕایگه‌یاند: ئیسلام له‌گه‌ڵ مافی گه‌لان و یارمه‌تیدانی لێقه‌وماواندایه ده‌یه‌وێ سته‌م و زۆرداری ڕیشه‌كێش بكات و ئاشتیی به‌رقه‌راربێت.
ڕێكخراوی ده‌سته‌ی فریاكه‌وتنی مرۆیی بۆ ماف و ئازادییه‌كان ساڵی 1993 دامه‌زراوه‌و بنكه‌ی سه‌ره‌كییان له ئه‌سته‌نبۆڵه‌و، كاره‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه له‌چوارچێوه‌ی ڕاگرتنی جه‌نگ و گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كانی جه‌نگ و به‌ردانی بێتاوانه‌كان و كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وه‌كانی لێكتێگه‌یشتن دایه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە