07/12/2019 205 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌پڵ ناوی باشترین پرۆگرام و یاری ئه‌لیكترۆنییه‌كانی تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌

په‌یام

كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌ستا به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی لیستی باشترین ئه‌و پرۆگرام و یارییانه‌ی  كه‌ تایبه‌تن به‌ به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیاكه‌ بۆ ساڵی 2019.

به‌گوێره‌ی ڕیزبه‌ندی ئه‌و لیسته‌ی كۆمپانیاكه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، باشترین پرۆگرام بۆ مۆبایله‌كانی ئه‌پڵ"ئایفۆن" له‌مساڵدا :Spectre Camera - Lux Optics، هه‌روه‌ها باشترین یاری بۆ مۆبایله‌كانی كۆمپانیاكه‌:  Sky: Children of the Light

هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه‌ باشترینه‌كانی بۆ ئایپاده‌كانیش دیاری كردووه‌، به‌جۆرێك باشترین به‌رنامه‌ بریتییه‌له‌: Moleskine Flow by Moleskine، وه‌ هه‌روه‌ها باشترین یاری ئه‌لیكترۆنیش بریتییه‌له‌: Hyper Light Drifter

سه‌باره‌ت به‌ كۆمپوته‌ره‌كانی ئه‌پڵ كه‌ به‌ "ماك"ناوده‌برێن، باشترین یاری ئه‌لیكترۆنی GRIS، وه‌ باشترین پرۆگرامیش Affinity Publisher.

هه‌روه‌ها له‌لیسته‌كی كۆمپانیای ئه‌پڵدا ئاماژه‌ش بۆ باشترین به‌رنامه‌ و یارییه‌كانی ئه‌پڵ تیڤی كراوه‌، Wonder Boy: The Dragon’s Trap به‌ باشترین یاری ئه‌لیكترۆنی و، The Explorers به‌باشترین پرۆگرامی ئه‌و ئامێره‌ی ئه‌پڵ ده‌ستنیشان كراوه‌.

 

لیسته‌كه‌ ناوی هه‌ندێك له‌ باشترین پرۆگرامه‌كانی وێنه‌گرتن و تۆماركردنی ڤیدیۆ و ده‌ستكاری كردنی تێدایه‌، كه‌ له‌مانه‌ی خواره‌وه‌ پێكدێت:

Filter & LUT
Filmr – Video Editor & Filter
 وMagisto Video Editor
Mojo – Stories Editor
Noisy Book
Spark Camera – Video Editor
 StoryBoost: Story Editor
 Typic 2: Fonts & Text on Photo
 Wattpad
 VUE Vlog
Steller

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    هۆشی زیره‌ك چییه‌؟ بۆچی مه‌ترسی بۆمرۆڤ دروستكردووه‌؟

  • پێش 3 هەفتە

    گرفته‌كانی هارد دیسك چییه‌؟

  • 21/12/2019

    جیاوازی نێوان به‌رهه‌مه‌ كۆپی و ئۆرجیناڵه‌كان

  • 10/12/2019

    ئەندازیارێکی پێشووی کۆمپانیای یاهوو شه‌ش هه‌زار ئەکاونتی هاک کردووە

  • 09/12/2019

    ویندۆز حه‌وت كۆتایی هات

  • 07/12/2019

    ئه‌پڵ ناوی باشترین پرۆگرام و یاری ئه‌لیكترۆنییه‌كانی تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌

  • 27/11/2019

    چۆن باشترین مۆبایل بۆ خۆم هه‌ڵبژێرم؟

  • 20/11/2019

    به‌ڤیدیۆ..فیراریش رۆمای دروستكرد

سەرەتا