06/12/2019 371 جار خوێنراوەتەوە

حكومەتی توركیا سێ سەرۆك شارەوانی شاری (وان)ی لە باكووری كوردستان دەستگیركرد

په‌یام

بە تۆمەتی بانگەشە بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان، حكومەتی توركیا سێ سەرۆك شارەوانی شاری (وان)ی لە باكووری كوردستان دەستگیر كرد.
ئاژانسی ئەنادۆڵوی توركیا بڵاوی كردەوە: سەرۆك شارەوانییەكانی شارۆچكەكانی (مورادیە، ئۆزاڵپ و باشكالە) لە پارێزگای (وان) كە سەر بە پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)ن، دەستگیركران.
بەپێی زانیاری ئاژانسەكە، حكومەتی توركیا هۆكاری دەستگیركردنی ئەو سەرۆك شارەوانییانەی بۆ بانگەشەكردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) گەڕاندووەتەوە كە ئەو ڕێكخراوێكی تیرۆریست لێی دەڕوانێت.
ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هەر سێ سەرۆك شارەوانییەكە بە بڕیاری سەرۆكایەتی داواكاری كۆماریی وان لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.
ڕۆژی ڕابردووش، پۆلیسی توركیا لە پارێزگای موش دوو ئەندامی ئەنجومەنی گشتی هەدەپەیان دەستگیركرد كە لە ئەیلولی ئەمساڵەوە لە كارەكانیان دوورخراونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: نیازی سووككردنی سزاكانی سه‌ر ئێرانمان نیه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانی ئێران تاوتوێی کشانەوە لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی دەکات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: گه‌رووی هورمز كرایه‌وه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریکا هەوڵی تاڵانکردن و دابەشکردنی وڵاتەکەمان دەدات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیمارات هەواڵی سەردانی نه‌تەنیاهووی پشتڕاست کردەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ هێرشێكی ئاسمانییدا فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ ئامانجگیرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نەتەوە یەکگرتووەکان: ١٤٣ جار کایەی ئاسمانیی لوبنان پێشێل كراوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    موجتەبا خامنەیی پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: جەنگ، ئێرانی بەهێزتر کردووە

سەرەتا