06/12/2019 705 جار خوێنراوەتەوە

كۆبوونەوەی فراوانی دەزگای شەهیدان‌و پێشمەرگە دێرینەكانی كۆمەڵی ئیسلامی بەڕێوەچوو

په‌یام

لە شاری سلێمانی‌و بە ئامادەبوونی بەرپرس‌و كارگێڕانی دەزگاكە، دەزگای شەهیدان‌و پێشمەرگە دێرینەكان لەگەڵ نوێنەر و بەرپرسی ئەنجومەنی پێشمەرگە لە سنووری مەڵبەندەكان كۆ بووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی عێراق‌و هەرێم‌و ناوچەكە بەگشتی كرا، پاشان باس لە كار و ئەركەكانی دەزگای شەهیدان‌و پێشمەرگە دێرینەكان، بەتایبەت خزمەتكردن بە خانەوادەی شەهیدان‌و پێشمەرگە ماندوونەناسەكانی كۆمەڵی ئیسلامی، كرا.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، بە گرنگییەوە باس لە ئامادەسازییەكان بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامی كرا.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، ئەوەش دووپات كرایەوە كە لە ئاییندەدا بە گوڕ و تینێكی باشترەوە خزمەت بە كاری ئیسلامی‌و خەڵك‌و خاكی كوردستان، دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی كۆمەڵ هۆشداری لە فەوتانی دەستكەوتە مێژووییەكانی هەرێم دەدات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی هۆشداریی لە بەرەوخراپترچوونی داهاتووی هەرێم دەدات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر: خۆمان فاكتەری سەرەكی بووین بۆ بێهێزكردنی هەرێم

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمەڵی دادگەری: بەغدا و هەرێم باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەكەن

  • پێش 3 هەفتە

    بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان، خولێكی پێگەیاندن بۆ كادیرانی كۆمەڵ كرایەوە

  • پێش 3 هەفتە

    سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ پێشوازی لە سەر کونسوڵی ئێران دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    پەیامەكەی مامۆستا عەلی باپیر، پشتیوانیی كەسایەتییەكانی بەدوای خۆیدا هێنا

سەرەتا