05/12/2019 159 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكاو ئیسرائیل پرسی‌ ئێران ـیان تاوتوێكرد


په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو كۆبوونه‌وه‌ و ''كاریگه‌ری زیانبه‌خشی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌''یان تاوتوێ كرد.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئورتاگوس راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پۆمپیۆ و ناتانیاهو كه‌ له‌ شاری لیزبۆن پایته‌ختی پورتوگال بەڕێوەچوو، بڵاوكرده‌وه‌.

مۆرگان ئۆرتاگوس ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان كراوه‌ته‌وه‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا و رایگه‌یاند ''له‌ كاتێكدا وه‌زیر پۆمپیۆ و سه‌رۆكوه‌زیران ناتانیاهو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتگیریان له‌باره‌ی كاریگه‌ریه‌ زیانبه‌خشه‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامدا، هاوكات تاوتوێی گرنگیی ئاسایشی ئیسرائیل و هاریكاری ئابوورییان كرد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌ ناوچه‌كه‌دا''.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا كه‌ له‌ یه‌كه‌م قۆناغدا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ دووقۆڵییه له‌ له‌نده‌ن سازده‌كرا كه‌ لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناتۆی تیایدا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ زوو به‌ریتانیای جێهێشت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ شاری لیزبۆن. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 47 خولەک پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل هێزی پشتیوانی ره‌وانه‌ی دۆڵی ئوردن ده‌كات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    حه‌ماس گرێبه‌ستی‌ سه‌ده‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌و به‌كاره‌ساتێكی‌ نوێ ناوی‌ ده‌بات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕیاره‌ ئه‌مرۆ گرێبه‌ستی‌ سه‌ده‌ له‌لایه‌ن تره‌مپ ـه‌وه‌ رابگه‌یه‌نرێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سعودیه‌و ئیسرائیل به‌ره‌وپێشچوونی زۆری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌خشه‌ سیاسیی گرێبه‌ستی سه‌ده‌ باشترین خه‌ڵاته‌ تائێستا پێشكه‌شی ئیسرائیل كراوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سوریا.. ته‌نها له‌ 3 ڕۆژدا له‌ ئیدلب 31 هه‌زار و 600 هاوڵاتی مه‌ده‌نی ئاواره‌ بوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سیسیی، به‌ چاوپۆشیی وڵاتانی خۆرئاوا میسری به‌ره‌و دۆزه‌خی دیكتاتۆریه‌ت گه‌ڕانده‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سعودیه‌: ئێران گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا

سەرەتا