04/12/2019
498 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازی له نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق كرد
مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له شاری هه‌ولێر، پێشوازیی له (ڤینسۆ گییۆم) نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیداره‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و یه‌كێتی ئه‌ورووپا و، ڕۆڵی یه‌كێتییه‌كه له گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان كرا، كه ده‌توانێ بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری ڕۆڵی كاریگه‌ری خۆی له عێراقدا بگێڕێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دوا پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق كرا و، هه‌ردوولا وه‌ڵامدانه‌وه و جێبه‌جێكردنی داواكانیان له‌وباره‌یه‌وه به پێویست زانی.
هاوكات باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق كرا، كه بۆ چاره‌سه‌ری هێندێك له كێشه‌كان به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه و له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولادایه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه مامۆستا عه‌لی باپیر هیوای خواست نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌ورووپا له هه‌رێمی كوردستان، بتوانێ مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست و كاریگه‌ر بۆ پرسه سیاسی و پێشهاته‌كان ئه‌نجام بدات و، كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یش وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ری كوردستان بۆ هه‌ر پرسێك له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقدا بێت و یه‌كڕیزی له‌سه‌ر بنچینه‌ی هه‌ق بپارێزێ، هاوكار و ده‌ستبارگر ده‌بێ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە