04/12/2019
428 جار خوێنراوەتەوە
به‌رپرسی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێم سه‌ردانی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات
په‌یام
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4/12/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له (ڕیكاردۆ رودریغز) به‌رپرسی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
له‌دیداره‌كه‌دا باس له هه‌ل‌و مه‌رجی سیاسیی عێڕاق‌و هه‌رێمی كوردستان كرا به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غداو دوا ڕێككه‌وتنی هه‌ردوولا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێڕاق‌و پشكی هه‌رێم له‌و بودجه‌دا.
هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر ڕوونی كرده‌وه كه خۆپێشاندانه‌كانی عێڕاق ده‌ره‌نجامی تووڕه‌یی‌و ناڕه‌زایی خه‌ڵكی عێڕاقه له‌و نادادپه‌روه‌ریی‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی له‌ماوه‌ی (14) ساڵی ڕابردوودا هاتۆته ئاراوه.
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی هه‌رێم‌و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه كه به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندیی به‌و قه‌رزانه‌وه‌یه كه كه‌وتۆته سه‌ر هه‌رێم له‌ئه‌نجامی سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنی نه‌وت بوو، كه هه‌رێم پیاده‌ی كرد له‌سه‌ره‌تای ساڵی (2014)وه، له‌و ڕووه‌وه مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌به‌ر نه‌بوونی شه‌فافییه‌ت‌و نادادپه‌روه‌ریی باری ئابووریی هه‌رێم به قۆناغێكی سه‌خت تێپه‌ڕبوو.
هه‌روه‌ها له‌شكركێشی توركیا بۆ خۆرئاوای كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفت‌و گۆكان بوو، له‌وباره‌وه‌ش مامۆستا عه‌لی باپیر به‌نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ڕاگه‌یاند كه ئه‌و له‌شكركێشییه كارێكی قێزه‌ون‌و خراپ بوو، له‌وپێناوه‌شدا كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌كاتی خۆی هه‌ڵوێستی حیزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە