7 رۆژ پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
له بوودجه‌ی پترۆدۆلاری ته‌رخانكراو بۆ كه‌رتی ته‌ندورستیی كه‌ركوك، گه‌نده‌ڵی كراوه
له بوودجه‌ی پترۆدۆلاری ته‌رخانكراو بۆ كه‌رتی ته‌ندورستیی كه‌ركووك، گه‌نده‌ڵی كراوه و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ چه‌ند به‌رپرسێك ده‌ركردووه.
فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق ده‌ڵێت، دوای به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی پاره‌ی پترۆدۆلاری ته‌رخانكراو بۆ ته‌ندروستیی كه‌ركووك، ئاشكرا بووه كه چه‌ندین سه‌رپێچی یاسایی و دارایی تێدا كراوه.
له ئێستادا دۆسیه‌كه خراوه‌ته به‌رده‌ست دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی دۆسیه‌كانی ده‌سپاكی له كه‌ركووك و، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ وه‌زیری گه‌شتوگوزار و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌ر كراوه.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق به‌دواداچوونی بۆ خه‌رجكردنی بڕی یه‌ك ملیار و 182 ملیۆن دینار كردووه كه بۆ پڕۆژه‌كانی ته‌ندروستیی كه‌ركووك و كڕینی ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكی ته‌رخان كراوه، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان و كڕینی كه‌ره‌سته‌كاندا پێچه‌وانه‌ی یاسا كار كراوه.
بڕیاره دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركووك كه تایبه‌تمه‌نده به دۆسیه‌كانی ده‌سپاكی، وته له به‌رپرسان و شایه‌تحاڵه‌كان و كه‌سانی په‌یوه‌ست به دۆسیهوهكه وه‌ربگرێت، تا كه‌سانی كه‌مته‌رخه‌م و سه‌رپێچیكار ڕێكاری یاسایی له به‌رامبه‌ریان بگیرێته به‌ر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە