پێش 2 هەفتە 183 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستا عه‌لی باپیر: ئه‌گه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندییدار ده‌یه‌وێ دووچاری سزای خوا نه‌بێ، با گوێ بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بگرن

به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌وه‌، مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و رایگه‌یاند" ئه‌گه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندییدار ده‌یه‌وێ دووچاری سزای خوا نه‌بێ، با گوێ بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بگرن"

له‌ به‌شێی په‌یامه‌كه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیردا هاتووه‌ هه‌ركه‌سێك عه‌قڵ‌و ویژدانی هه‌بێ‌، به‌هۆی جه‌سته‌و ئه‌ندامه‌كانییه‌وه‌ خۆی به‌سه‌ر كه‌سدا بانادات‌و شانازیی ناكات، چونكه‌ عه‌یبه‌ مرۆڤـ خۆی به‌شتێكه‌وه‌ هه‌ڵبكێشێ‌، كه‌ خوای به‌خشه‌ر پێیداوه‌و، هیچ ئازایه‌تیی خۆی تێیدا نیه‌.

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ده‌ڵێت هیوادارم هه‌ركام له‌ حكوومه‌ت‌و په‌رله‌مان‌و كه‌رتی گشتیی‌و كه‌رتی تایبه‌تیی پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی باشتر له‌شارو شارۆچكه‌كاندا له‌ڕووی جاده‌و شه‌قام‌و شوێنه‌ گشتییه‌كانه‌وه‌، كه‌ ئه‌و توێژه‌ به‌ڕێزه‌ باشترو ئاسانتر هه‌ڵس‌و كه‌وت‌و جم‌و جۆڵ‌و چالاكیی خۆی ئه‌نجام بدات.

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا مامۆستا عه‌لی باپیر رایگه‌یاندووه‌ پێویسته‌ هه‌رچی زووترو جیددییتر حكوومه‌ت‌و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندییداره‌كان له‌ هه‌موو روانگه‌كانه‌وه‌ ئاوڕێكی باش له‌و توێژه‌ به‌ڕێزه‌ بده‌نه‌وه‌، نه‌ك ناچاریان بكه‌ن خۆپێشاندان بكه‌ن‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان رێككه‌وتون پرۆژه‌یاسای چاكسازی تێپه‌ڕێنن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. سزای ۱۳ جار لەسێدارەدان بۆ بکوژانی شۆفێری تەکسیەکانی ٢٠١٣ دەرکرا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    پۆلیسی سلێمانی خاوەنی کۆمپانیایەکی به‌تۆمه‌تی فێڵكردن دەستگیرکرد

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    موحەمەد حەکیم: بۆئه‌وه‌ی دۆخی عێراق ڕوو لەهەرێم نەکات ده‌بێت چاكسازیی بكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    قوتابیانی زانكۆی چه‌رمۆ گردبوونه‌وه‌ و ئاماده‌نین بڕۆنه‌ هۆڵه‌كانی خوێندنه‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی په‌رله‌مان: پەسەندكردنی یاسا لە پەرلەمان بەدەرنییە لە كاریگەری خاوەن بەرژەوەندیەكان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یه‌كگرتووی ئیسلامی بڕیاریدا لە كۆتایی ئەم مانگەدا كۆنگرەی هەشتەمی خۆی ئه‌نجامبدات

سەرەتا