پێش 2 هەفتە 1153 جار خوێنراوەتەوە

کەریم بێنزیمە ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدریدی جێدەهێڵێت

په‌یام_سپۆرت

کەریم بێنزیمەی فەرەنسی ڕیزەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی  جێدەهێڵێت و بۆ خولی وڵاتەکەی دەگەڕێتەوە.

لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی بین سپۆڕتی قەتەڕی سەرۆکی یانەی لیۆن ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە داهاتوودا هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن تا ئەوەی کەریم بێنزیمە بۆ ڕیزەکانیان بگەڕێننەوە و مەبەستیانە جارێکی دیکە سوود لە تواناکانی ئەو هێرشبەرە وەربگرن.

لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆکی یانە فەرەنسییەکە ئەوەی نەشاردەوە کە قورسە لەم چەند وەرزەدا بتوانن بێنزیمە بۆ لیۆن بگەڕێننەوە، چونکە یاریزانەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بە دۆخێکی باشدا تێدەپەڕێت و ئاستێکی بەرز نیشان دەدات.

بێنزیمە هاوینی 2009 لە یانەی لیۆنەوە بە نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە و لە ماوەی ئەو چەند وەرزەدا کەریم 158 گۆڵی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید تۆمار کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆنتی خاڵی لاوازی یانەکەی ئاشکرا دەکات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە گواستنەوەی یاریزانێکی لاوی لە ڕیاڵ مەدرید تێکداوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    گواردیۆلا: ئێمە هۆکاری ئاستبەرزی لیڤەرپووڵین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تۆخێل وەڵامی مۆرینیۆ دەداتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە سکاڵای خۆی دەباتە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆتینیۆ بە لێدوانی فەرمی وەڵامی بەڕێوبەری بایرن میونخی دایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تۆخێل پەیوەندی نێوان خۆی و مباپێ ڕوون دەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی کەتەلۆنیا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە یاری کلاسیکۆ بڵاوکردەوە

سەرەتا