پێش 2 هەفتە
161 جار خوێنراوەتەوە
سۆڵشایەر: پێکەنینم بەو جۆرە قسانە دێت
پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
یۆلی گۆنار
سۆڵشایەری نەرویجی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی پێکەنینی بە دەنگی
دوورخستنەوەی دێت و ڕاشیدەگەیەنێت کە هاندەرانی یانەکەی پێشوازییەکی بێ وێنە لە
مۆرینیۆ دەکەن.
لە میانی ئەو
کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی بۆ یاری یانەکەی بەرانبەر تۆتینهام بۆی ساز کرا بوو،
سۆڵشایەر وتی: من هیچ گرفتێکم لەگەڵ کارگێڕی مانچستەر یونایتددا نییە و لە ڕاستیدا
پێکەنینم بەو دەنگۆیانە دێت کە باس لە دوورخستنەوەم دەکات، بەردەوام گفتوگۆ لەگەڵ
خاوەنداری یانەکەدا دەکەم و ئەو بە ئەنجامەکانی یانەکە دڵخۆش نییە.
لە درێژەی
قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی شەیتانە سوورەکان ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەو پێیوایە هاندەرانی
یانەکەیان بە شێوەیەکی بێ وێنە و زۆر باش لە یاریگای ئۆڵترافۆردا پێشوازی لە
مۆرینیۆ دەکەن.
لە کۆتایشدا
سۆڵشایەر ئەوەی ئاشکرا کرد کە تا ئێستا پۆگبا لە پێکانەکەی چاک نەبۆتەوە و بۆ
ڕووبەڕووبوونەوەی تۆتینهام ئامادە نابێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە