پێش 2 هەفتە 656 جار خوێنراوەتەوە

باشترین جۆره‌کانی گژوگیا بۆ دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده‌

په‌یام

دڵه‌کزێ و ئازای گه‌ده‌ وه‌ک هه‌موو کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستی زۆر گرنگه‌ هۆکاره‌کانی ده‌ست نیشان بکرێت و نابێت پشتگوێ بخرێت به‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ بوونی نیشانه‌ی تری وه‌ک دابه‌زینی کێش به‌ خێرایی ، ڕشانه‌وه‌ ، بوونی خوێن له‌ ناو پیسایی و ڕشانه‌وه‌ ، که‌مخوێنی ، ڕه‌ش بوونی ڕه‌نگی پیسایی ، به‌رده‌وام بوونی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر..هتر.

باشترین جۆره‌کانی گژوگیا بۆ دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده‌

1-نه‌عنا : نیو که‌وچکی چا زه‌یتی نه‌عنا له‌ ناو یه‌ک کووپ ئاوی گه‌رم ؛ یان نه‌غنا به‌ سه‌وزی بخۆ یه‌ک که‌وچکی چێشت نه‌عنای سه‌وز بخه‌ره‌ ناو یه‌ک کووپ ئاوی گه‌رم و پاش ۱۰ خوله‌ک بیخۆره‌وه‌ ؛ نیوسه‌عات پێش خواردن یان کاتی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده‌ ؛ نابێت له‌گه‌ڵ ده‌رمانی دژی دڵه‌کزێ بخورێن به‌یه‌که‌وه‌
2-ڕازیانه‌ : یه‌ک که‌وچکی چێشت ده‌نکی ڕازیانه‌ بخه‌ره‌ ناو یه‌ک کووپ ئاوی گه‌رم ؛ یان که‌وچکی چێشت گه‌ڵای ڕازیانه‌ی هاڕاو بخه‌ره‌ ناو دوو کووپ ئاو ؛ بۆ ماوه‌ی ۱۰ خوله‌ک بیکوڵێنه‌ ، ڕۆژی دوو جار بیخۆره‌وه‌ ؛ یه‌ک سه‌عات پێش خواردن یان کاتی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده‌.
3-زه‌نجه‌بیل : یه‌ک کووپ چای زه‌نجه‌بیل : ڕۆژی دوو یان سێ جار بیخۆره‌وه‌ ؛ یه‌ک سه‌عات پێش خواردن یان کاتی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده‌.
4-جاتره‌ : که‌وچکی چێشت جاتره‌ی هاڕاو بخه‌ره‌ ناو دوو کووپ ئاو ؛ بۆ ماوه‌ی ۱۰ خوله‌ک بیکوڵێنه‌ ، ڕۆژی دوو جار بیخۆره‌وه‌ ؛ یه‌ک سه‌عات پێش خواردن یان کاتی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده‌.
5-شمڵی : یه‌ک یان دوو که‌وچکی چێشت ده‌نکی شمڵی هاڕاو بخه‌ره‌ ناو دوو کووپ ئاو ؛ بۆ ماوه‌ی ۱۰ خوله‌ک بیکوڵێنه‌ ، ڕۆژی دوو جار بیخۆره‌وه‌ ؛ یان ڕۆژانه‌ یه‌ک یان دوو که‌وچکی چێشت ده‌نکی شمڵی هاڕاو بخۆ یه‌ک سه‌عات پێش خواردن یان کاتی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده‌.
6-ئه‌لوڤێرا ؛ نیو په‌رداخ شه‌ربه‌تی ئه‌لوڤێرا کاتی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده‌.
7-زه‌عفه‌رانی کوتراو : یه‌ک کوچکی چێشت بخه‌ره‌ ناو شۆربا یان برنج یان مریشکه‌وه‌ و بیخۆ.
8-گه‌ڵای ڕۆزماری.
9-زیره‌ :یه‌ک یان دوو که‌وچکی چێشت زیره‌ هاڕاو بخه‌ره‌ ناو زه‌ڵاته‌وه‌ یان چێشته‌وه‌ و بیخۆ.
10-زه‌یتی لاڤه‌نده‌ر ( الخزامی ).
11-مه‌عده‌نووس : به‌ کاڵی بخورێت یان یه‌ک په‌رداخ شه‌ربه‌تی مه‌عده‌نووس کاتی ئازار

 

ئه‌و خواردنانه‌ی پێویسته‌ نه‌خورێن یان که‌م بخورێن

1-میوه‌ مزره‌مه‌نیه‌کان : لیمۆ و سندی و پڕته‌قاڵ ؛ به‌تایبه‌ت گیراوه‌کانیان یان به‌ شێوه‌ی شه‌ره‌به‌تی فرێش.
2-سیر و پیاز.
3-ته‌ماته‌ : پێویسته‌ که‌می لێ بخورێت و به‌ هێواشی و به‌ جوانی بجورێت.
4-مادده‌ی کاڤایین بۆ نموونه‌ : چا و قاوه‌ و کاکاو و سۆدا : بۆ چا و قاوه‌ ڕۆژانه‌ دوو کووپ زیاتری لێ نه‌خورێته‌وه.
5-خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان : چونکه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئاوسانی گه‌دده‌ بێجگه‌ له‌ بوونی کاڤایین.
6-نه‌سته‌له‌.
7-بیبه‌ری توند و به‌هاراتی توند و ترشیات و ترش و لیمۆن دۆزی.
8-شیر : هه‌رچه‌نده‌ له‌ سه‌ره‌تادا ڕه‌نگه‌ دڵه‌کزێ نه‌هێڵێت به‌ڵام دواتر ده‌بێته‌ هۆی خرابتر بوونی به‌ تایبه‌ت شیری ته‌واو چه‌وری.
9-خواردنه‌وه‌ کحولیه‌کان.
10-خواردنی سورکراوه‌ و زۆر برژاو و خواردنی چه‌ور وه‌ک ڤاست ڤوود و به‌ز و دوگ.
11-پیتزا.
12-ساس و ماێونیز و که‌چه‌پ.

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بۆچی پەڵەی شین و مۆر لەسەر جەستەم دەردەکەوێت، بەبێ ئەوەی ھیچ بەرکەوتنێکم ھەبووبێت؟

  • پێش 1 هەفتە

    نیشانەكانی توشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن چییه‌؟

  • پێش 2 هەفتە

    به‌زۆری ئه‌م هۆكارانه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئازاری ئه‌ژنۆكان

  • پێش 2 هەفتە

    باشترین جۆره‌کانی گژوگیا بۆ دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده‌

  • پێش 3 هەفتە

    هەموو شتێك دەربارەی بەکتریای گەدە بزانه‌

  • پێش 3 هەفتە

    کیسی چەوری پێڵوی چاو، هۆکار و چارەسەرەکەی

  • پێش 4 هەفتە

    ده‌والی چییه‌؟ هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی كامانه‌ن؟

  • پێش 4 هەفتە

    ئەو خوە خراپانە کامانەن کە ئازاری جومگەکان دروستدەکەن و زیادی دەکه‌ن؟

سەرەتا