03/12/2019
1750 جار خوێنراوەتەوە
ھۆکارەکانی لەرزینی دەست و پەنجەکان
په‌یام
له‌رزین یه‌کێکه له حاڵه‌ته باوه‌کانی کۆئه‌ندامی
ده‌ما ، ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی بێت یا ببێته دیارده‌یه‌کی درێژخایه‌ن، سه‌ره‌تا
ته‌نها ده‌ست ده‌له‌رزێت به‌ڵام ڕه‌نگه دواتر سه‌ر و قاچ و شوێنه‌کانی تری جه‌سته
بگرێتەوە.
گرنگترین هۆکاره‌کانی :
1-هۆکاری بۆماوه‌یی: به بۆنه‌ی تێک چوونێک له جینه‌کانه‌وه ڕوو ده‌دات و نه‌خۆشی نیه و ئه‌گه‌ر یه‌کێک له دایک یان باوک هه‌ی بێت ؛ مناڵه‌کانیان ئه‌گه‌ریان زیاتره تووش بن.
2-توشبوون به نه‌خۆشی غووده‌ی سام یان ژه‌هراوی .
3-که‌می ڤیتامین B 12 .
4-نه‌خۆشی پارکنسۆن .
5-دابه‌زینی ئاستی شه‌کر له ناو خوێن .
6-سستی و تێک چوون و له‌ناوچوونی ده‌ماره‌کان: هۆکاری زۆره وه‌ک نه‌خۆشی شه‌کره ، جه‌ڵته‌ی مێشک ، ژه‌هراو بوون به ڤیتامین B 6 ، هتد.
7-نه‌خۆشی ڕه‌قبوونی شانه‌و خانه جیاوازه‌کان multiple sclerosis .
8-به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان که مادده‌ی دۆپامینیان تێدایه.
9-فشاری ده‌روونی یان جه‌سته‌یی زۆر و دڵه‌ڕاوکێی به‌رده‌وام.
10-خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر له‌و خواردنه‌وانه‌ی ماده‌ی کاڤایینان تێدایه وه‌ک چا و قاوه .
11-پاش وازهێنان له خواردنه‌وه کحولیه‌کان: بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی و دواتر نامێنێت .
12-پیس بوونی ژینگه و ئاو وهه‌وا .
13-ته‌مه‌ن: له پاش ته‌مه‌نی ٤۰ ساڵی دا زیاتره .
دكتۆرههڤین که‌مال شا محه‌مه‌د
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە