پێش 2 هەفتە 170 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له‌ مه‌ترسی هێرشی تیرۆریستی له‌ توركیا ئاگادارده‌كاته‌وه‌

په‌یام

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نكه‌ره‌ هاوڵاتیانی له‌ مه‌ترسی ڕوودانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و وڵاته‌ له‌ ڕۆژانی پشوو و جه‌ژنه‌كانی ڕۆژه‌كانی كۆتایی ساڵ، ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نكه‌ره‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، هاتووه‌: تائێستاش ڕێوشوێنه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ توركیا به‌هۆی بوونی گرووپی تیرۆریستی كه‌ نیازی ئه‌نجامدانی هێرش و په‌لاماریان هه‌یه‌، له‌ ئاستێكی به‌رزدایه‌.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا داوا له‌ هاوولێتیانی ولێته‌كه‌ی ده‌كات ڕێوشوێنی پێویست بگرنه‌ به‌ر و وریا و چاوكراوه‌ بن.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ئه‌و شوێنانه‌یشی دیارییكردووه‌ كه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ بكرێنه‌ ئامانج، له‌وانه‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان، بازاڕ و فڕۆكه‌خانه‌ و یانه‌كان و چێشتخانه‌ و په‌رستگاكان، به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌و جێگایانه‌ زیاتر خۆراواییه‌كان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن.‌

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیوزلاند.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانێكه‌وه‌ 15 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ستیڤن منوچن: سزا ئابورییه‌كانی سه‌ر ئێران و كۆریای باكور جێگره‌وه‌ی شه‌ڕن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژیی موسوڵمانه‌كان، سه‌رۆك وه‌زیرانی میانمار له‌ دادگای لاهای ئاماده‌بوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای سودان سزای 10 ساڵ زیندانیی بۆ عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر ده‌ركرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەوروپا بۆ ماوەی شەش مانگی دیكە سزاكانی سەر ڕووسیای نوێ كردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی نوێی جەزائیر هەڵبژێردرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا لە بەرانبەر تاقیكردنەوەی مووشەكێكی بالیستی ئەمریكادا كاردانەوەی نیشاندا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تەقینەوەیەك لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا ڕوویدا و بەو هۆیەوە كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

سەرەتا