پێش 2 هەفتە 227 جار خوێنراوەتەوە

به‌ڕیتانیا.. بۆریس جۆنسۆن هه‌ڕه‌شه‌ی توندكردنه‌وه‌ی سزای زیندانییه‌كان ده‌كات

په‌یام

له‌ دوای هێرشه‌ چه‌قۆكێشییه‌كه‌ی هه‌یینی ڕابردوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ڕیتانیا هه‌ڕه‌شه‌ی توندكردنه‌وه‌ی سزای زیندانییه‌كان ده‌كات.

(بۆریس جۆنسۆن) سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: سزاكانی زیندان توندتر ده‌كاته‌وه‌ و ئاسایشیش به‌هێزتر ده‌كات.

(جۆنسۆن) وتیشی ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئه‌م مانگه‌دا سه‌ر بكه‌وێت ئه‌وا بودجه‌ی زیاتر بۆ سیستمی زیندانیی و توندكردنه‌وه‌ی حوكمه‌كان، ته‌رخان ده‌كات.
ئه‌و قسانه‌ی جۆنسۆن دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ هه‌یینی ڕابردوو كه‌سێك به‌ ناوی (عوسمان خان) له‌ له‌نده‌نی پایته‌خت به‌ چه‌قۆ دوو كه‌سی كوشت.

پارتی پارێزگاران به‌ ڕابه‌رایه‌تی (بۆریس جۆنسن) ڕایگه‌یاند: سه‌نگ ده‌خاته‌ سه‌ر به‌هێزكردنی پۆلیس و ڕێوشوێنه‌كانی زیندانیی، به‌ڵام پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كانه‌وه‌، ڕه‌خنه‌ له‌ پارتی فه‌رمانڕه‌وا ده‌گرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیوزلاند.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانێكه‌وه‌ 15 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ستیڤن منوچن: سزا ئابورییه‌كانی سه‌ر ئێران و كۆریای باكور جێگره‌وه‌ی شه‌ڕن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژیی موسوڵمانه‌كان، سه‌رۆك وه‌زیرانی میانمار له‌ دادگای لاهای ئاماده‌بوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای سودان سزای 10 ساڵ زیندانیی بۆ عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر ده‌ركرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەوروپا بۆ ماوەی شەش مانگی دیكە سزاكانی سەر ڕووسیای نوێ كردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی نوێی جەزائیر هەڵبژێردرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا لە بەرانبەر تاقیكردنەوەی مووشەكێكی بالیستی ئەمریكادا كاردانەوەی نیشاندا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تەقینەوەیەك لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا ڕوویدا و بەو هۆیەوە كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

سەرەتا