پێش 2 هەفتە 221 جار خوێنراوەتەوە

دادگایه‌كی سعودیه‌ زانایه‌كی ئیسلامی به‌ چوار ساڵ زیندانیی سزا درا

په‌یام

زانایه‌كی ئیسلامی سعوودی دوای دوو ساڵ و شه‌ش مانگ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ری، به‌ چوار ساڵ زیندانیی سزا درا.

ئه‌ژماری (به‌ندكراوانی ڕا) له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌: دادگای تایبه‌تی تیرۆری سعودیه‌، (عسام عوه‌ید) زانای ناسراوی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ چوار ساڵ زیندانی سزا دا.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ هیچ زانیاری و ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی له‌و ڕووه‌وه‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

(عساد عوه‌ید) شوباتی ساڵی 2017 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌ به‌ پاساو و تۆمه‌تی" هاوكاری دارایی ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان" كه‌ خێزانه‌كه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌و تۆمه‌ته‌ ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌، ده‌ستگیر كراوه‌و له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌.

(عسام عوه‌ید) زانای ناسراوی سعوودی له‌ بواره‌كانی ته‌فسیر، فیقه و زمان كتێب و به‌رهه‌می هه‌یه‌ و مامۆستای زانكۆ بووه‌ء له‌ یه‌كێك له‌ مزگه‌وته‌كانی ڕیازی پایته‌ختی سعودیه‌ش وتاربێژ بووه‌.

له‌ئێستادا ده‌یان زانا و بانگخواز و چالاكی سیاسی و یاسایی له‌ نێو به‌ندیخانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سعودیه‌دان و به‌ پاساوی "تیرۆر" چاوه‌ڕوانی دادگایی ده‌كه‌ن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڤیدیۆ.. سه‌ركرده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ساڵی 1980 له‌لۆریه‌كدا كۆبوونه‌ته‌وه‌

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. به‌هۆی پیسبوونی هه‌واوه‌ زیاتر له‌ 1500 كه‌س گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌و زانا ئێرانییه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ئازادكرا جه‌ڵته‌ی دڵ لێیدا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوبنان.. پێكدادانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌یان برینداری لێكه‌وته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داودئۆغڵو داوای باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و هه‌رێم ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    موسه‌وی : سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران قبوڵكراو نین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئوردن.. حاڵەتەکانی تووشبوون بە ئەنفلۆنزای بەراز بۆ ٩٠ حاڵەت به‌رزبووەته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا: ئه‌گه‌ر ئێران زیان به‌ هه‌ر ئه‌ندامێكمان بگه‌یه‌نێت، به‌توندی وه‌ڵاممان ده‌بێت

سەرەتا