پێش 2 هەفتە 115 جار خوێنراوەتەوە

ئینتەرمیلان چاوی لە گۆڵکارێکی پرێمەرلیگە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی ئینتەرمیلان بۆ زیاتر پتەوکردنی ڕیزەکانی دەیەوێت پێیر ئیمریک ئۆبامیانگی گابۆنی و هێرشبەری یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

 ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی لەو بارەیەوە زانیاری ئاشکرا کردووە و ئاماژە بەوە دەکات، لەسەر خواستی ئانتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەر یانە ئیتاڵییەکە پلانی گواستنەوەی ئۆبامیانگی داناوە و مەبەستیان ئەو گۆڵکارەی خولی نایابی ئینگلیزی پەلکێشی ڕیزەکانیان بکەن، تا ئەوەی لە کێبڕکێکردنی نازناوەکان بەردەوام بن.

پێگەی تۆتۆ مێرکاتۆی ئیتاڵیش لای خۆیەوە ئەوەی خستۆتەڕوو کە کارگێڕی نێرازۆری گواستنەوەی ئۆبامیانگ وەک گرێبەستێک بۆ هاوینی داهاتوو مامەڵەی لەگەڵ دەکات، ئەمەش وەک پلانێکی پێشوەختەی یانەکەی شاری میلانۆ وایە و دەیانەوێت پێش ئەوەی لاوتارۆ مارتینێز ڕیزەکانی یانەکەیان جێبهێڵێت ئەوان شوێنگرەوەیەکی باشی بۆ بنیادبنێن.

ئۆبامیانگ وەرزی ڕابردوو هاوشانی محەمەد سەلاح و سادیۆ مانێ توانی 22 گۆڵ لە خولی نایابی ئینگلیزی تۆمار بکات و هەر سێ یاریزانەکە خەڵاتی گۆڵکاری پرێمەرلیگ -یان وەرگرت، ئەم وەرزەش هێرشبەرەکەی گەنەرز بە 10 گۆڵ لە دوای جیمی ڤاردییەوە ڕیزەبەندی دووەمی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە، بەڵام بەهۆی ناجێگیری ئاستی یانەکە و دووربوونیان لە چامپیۆنسلیگ پێشبینی دەکرێت یاریزانە گابۆنییەکە ڕیزی تۆپچییەکانی لەندەن جێبهێڵێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 45 خولەک پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە گواستنەوەی یاریزانێکی لاوی لە ڕیاڵ مەدرید تێکداوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    گواردیۆلا: ئێمە هۆکاری ئاستبەرزی لیڤەرپووڵین

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆخێل وەڵامی مۆرینیۆ دەداتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە سکاڵای خۆی دەباتە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کۆتینیۆ بە لێدوانی فەرمی وەڵامی بەڕێوبەری بایرن میونخی دایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تۆخێل پەیوەندی نێوان خۆی و مباپێ ڕوون دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی کەتەلۆنیا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە یاری کلاسیکۆ بڵاوکردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە چاودێری یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید دەکات

سەرەتا