پێش 2 هەفتە
183 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ ژماره‌ك له ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵ كۆبووه‌وه
په‌یام
مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی‌و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیی، له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵ له سنووری پارێزگای سلێمانیی كۆبووه‌وه.
له‌میانی كۆبوونه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی پێویستی ئاراسته‌ی ئاماده‌بووان كرد و هه‌وڵ و توانای ڕێكخستنه‌كانی به‌رزنرخاند و سوپاس و ده‌ستخۆشیی ئاراسته‌كردن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كاروچالاكیی و ڕۆڵ و كاریهگهرییان بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌ندامی دڵسۆز و به‌رهه‌مدار و ئاراسته كردنیان له‌پێناو خزمه‌ت كردنی تاكو كۆمه‌ڵگاكه‌یان.
هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان و جه‌ختیی له‌به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندیانه كرده‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ری كوردستان.
هه‌روه‌ها ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئاماژه‌ی به ڕووداوه‌كانی گۆڕه‌پانیی سیاسیی عێڕاق به‌گشتیی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی كرد‌و سیاسه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامییشی له‌وباره‌یه‌وه بۆ ئاماده‌بوان شیكرده‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە