پێش 2 هەفتە 600 جار خوێنراوەتەوە

سێمیۆنی سەبارەت بە کارتە سوورەکەی پیکێ قسە دەکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

دێگۆ سێمیۆنی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی ڕەتیدەکاتەوە سەبارەت بەو فاوڵەی جیرارد پیکێی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە گرتی قسەی خۆی بکات.

 

 دوا بە دوای شکستەکەیان بەرانبەر بەرشەلۆنە لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان سەبارەت بەو پرسیارەی ئایا "پیکێ شایستەی کارتی زەردی دووەم و کردنە دەرەوە بووە لە یاریگایدا"، سێمیۆنی لە وەڵامدا وتی: نامەوێت بچمە ناو ئەو باسەوە کە گفتوگۆ بێت لەسەر بڕیارەکانی داوەر و کارتی سوور، بەڵکو من دەمەوێت لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی تیپەکەمدا بەردەوام هەوڵ بدەم.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی ڕۆخێ بلانکۆس ستایشی ئاستی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە لە چەشنی ئەو یاریزانانەیە کە ئەگەر یانەی بەرانبەر بۆشایی و ڕووبەری بۆ بکەنەوە ئەوا بە ئاسانی دەتوانێت گۆڵ تۆمار بکات و بە یاریزانێکی یەکلایکەرەوە وەسفی کرد.

لە کۆتایشدا سێمیۆنی نیگەرانی خۆی بە لەدەستدانی دەرەفتەکانی یانەکەی نەشاردەوە کە  یاریزانەکانی نەیانتوانی گۆڵی پێ تۆمار بکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 45 خولەک پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە گواستنەوەی یاریزانێکی لاوی لە ڕیاڵ مەدرید تێکداوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    گواردیۆلا: ئێمە هۆکاری ئاستبەرزی لیڤەرپووڵین

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆخێل وەڵامی مۆرینیۆ دەداتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە سکاڵای خۆی دەباتە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کۆتینیۆ بە لێدوانی فەرمی وەڵامی بەڕێوبەری بایرن میونخی دایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تۆخێل پەیوەندی نێوان خۆی و مباپێ ڕوون دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی کەتەلۆنیا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە یاری کلاسیکۆ بڵاوکردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە چاودێری یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید دەکات

سەرەتا