پێش 2 هەفتە 277 جار خوێنراوەتەوە

چ جۆرە زەیتێکی ڕووەکی باشە بۆ نەھێشتنی ئاوسان، ئازار و ھیلاکی جومگەو ماسولکەکان؟

په‌یام

١ - زەیتی نەعنا: نەعنا ماددەی مێنثۆڵی تیادایە، کە ساردکەرەوەیە وسڕکەرە، ھەروەھا ئازارشکێنە، دژەھەوکردنە و ماسولکەخاوکەرەوەیە .

٢ - زەیتی گوڵە لاڤێندەر یاخود گوڵە خەزێم: یەکێکە لەو گوڵانەی بۆنەکەی بەکاردێت بۆ ئارامکردنەوە و ریلاکسەیشن ، لەگەڵیدا بۆ ئازارشکاندن و ھەوکردنیش بەکار دێت .

٣ - زەیتی ڕووەکی ئیوکالیپتۆس: کاریگەری سڕکردن و ساردکردنەوەی ھەیە لەسەر ماسولکە لەگەڵیدا ئازار و ھەوکردنیش کەم دەکاتەوە .

٤- زەیتی گوڵە بەیبوون: بەتایبەتی جۆری ( ڕۆمانی و ئەڵمانی ) یەکەی، کە ئازار کەمدەکاتەوە لەگەڵیدا کاریگەریشی ھەیە لەسەر خاوکردنەوەی ماسولکەکان .

٥ - زەیتی ڕووەکی ڕۆزمێری: توێژینەوە کراوە کە کاریگەرییەکی باشی ھەیە لە کەمکردنەوەی ئازار و نەھێشتنی ھەوکردن .

٦ - زەیتی یارۆ: ڕوەکێکە گەڵاکانی بچووک و تام تیژە، بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار و ھەوکردن .

٧ - زەیتی درەختی سەڕوو: گرژی و ئازاری ماسولکە ناھێڵێت لەگەڵیدا ھەوکردن کەمدەکاتەوە .

٨ - زەیتی داری سەندەڵ: گرژبوون و ئازاری ماسولکەکان ناھێڵێت لەگەڵ ھەوکردنی ماسولکە .

٩ - زەیتی تۆوی کەتان: کە ماددەی چەورییە بەسوودەکانی تیادایە وەک ئۆمێگا سێ و ئۆمێگا شەش، کە کاریگەریی باشی ھەیە بۆ جومگەو ماسولکەکان بە گشتی. و توێژینەوەکان دەریانخستووە بەتایبەتی لەو کەسانەی کە ڕۆماتیزم و تەسکبوونەوەی بۆری خوێنیان ھەیە کاریگەریان زۆر باشە .

دكتۆر هه‌ڤین که‌مال شا محه‌مه‌د
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له‌ چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌كتریای گه‌ده‌ چیه‌؟ چۆن ده‌گوازرێته‌وه‌؟ نیشانه‌كانی تووشبوون پێیه‌وه‌ چیه‌؟

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چۆن له‌ به‌كتریای سه‌ر زمان ڕزگارت ده‌بێت؟

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    له‌كاتی توشبوون به‌هه‌ڵامه‌ت ئه‌م خواردنانه‌ بخۆ

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئایا ڕێجیم کردن ئه‌بێته‌ هۆی قژ وه‌رین

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هەنگوینی مەلەکی چی یە؟ سودەکانی چی یە؟

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    چ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان گروپی خوێن و جۆری ئه‌و خۆراكانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ ده‌بنه‌هۆی قه‌ڵه‌وی؟

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    تائێستا ئه‌م سودانه‌ی شێلمت زانیوه‌؟

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    جیاوازی چییە لەنێوان قەتیسبوونی گەرمیی و گۆڕانی ئاو وهەوا؟

سەرەتا