پێش 2 هەفتە 293 جار خوێنراوەتەوە

گرنگترین شت بۆ ڕیاڵ مەدرید چییە؟ زیدان وەڵام دەداتەوە

پەیام سپۆرت

زەینەدین زیدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕەتیدەکاتەوە گرنگی بە داڕشتە و نەخشەپلانی پێکهاتەکەیان بدەن و ئاشکرای دەکات کە جوڵەی یاریزانەکان بۆ ئەوان گرنگترینە.

 دوای بردنەوە زەحمەتەکەیان بەرانبەر یانەی ئالاڤێس بە ئەنجامی 2-1، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا زیدان وتی: ئێمە گرنگی بە داڕشتە و نەخشەپلان نادەین، بە 4-4-2  یان 4-3-3 یاری بکەین گرنگییەکی ئەوتۆی نییە، ئەوەی بۆ یانەکەمان گرنگە جوڵەی یاریزانەکانمانە بۆ دەستگرتن بەسەر تۆپدا گرنگترە.

لە درێژەی قسەکانیدا زیدانی ڕاهێنەری دڵخۆشی خۆی بە ئاستی میلیتاوی بەرگریکار و ئیسکۆی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکەی نەشاردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە یانەی ئالاڤێس یارییەکی زۆر باشیان ئەنجام داوە.

لە کۆتایشدا ڕاهێنەرەکەی مێرنگی ئەوەی ئاشکرا کرد، لەگەڵ گەڕانەوەی خامیس ڕۆدریگێز بۆ مە‌شقەکان ڕاستەوخۆ پشتی پێدەبەست و وەک یاریزانێکی گرنگی یانەکەی هەژماری کرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاریس سانجێرمان بۆ شوێنگرتنەوەی نێمار چاوی لە یاریزانێکی لیڤەرپووڵە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆنتی بەرانبەر بەرشەلۆنە داوایەکی قورس لە یاریزانەکانی دەکات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرمی؛ هەڵبژاردەیەکی ئەوروپی لە مۆندیالی 2022ی قەتەر دوورخرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تۆخێل پەیامێکی توند ئاڕاستەی مباپێ دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی پێش کلاسیکۆ گاڵتە بە هازارد دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی پێکراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ مەشقەکان گەڕایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لامپارد بەرگریکارێکی پێشووی چێڵسی دەگەڕێنێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە ژووری جلگۆڕینی لیڤەرپووڵ باسی چی کراوە؟ کلوپ وەڵام دەداتەوە

سەرەتا