پێش 3 هەفتە 551 جار خوێنراوەتەوە

هەموو شتێك دەربارەی بەکتریای گەدە بزانه‌

په‌یام

بەکتریای گەدە چییە؟

بەکتریای گەدە h. pylori یان helcobacter pylori بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٨٣ لە لایەن پزیشکێک و بایۆلۆجستێکەوە دۆزرایەوە، ئەو بەکتریایە کە بە نزیکەیی لە گەدەی نیوەی دانیشتوانی گۆی زەوی بوونی ھەیە، رێگەی تایبەتی خۆی ھەیە بۆ ژیان لە ناو ئەو کەشە ترشەی گەدە.

تایبەتمەندییەکانی بەکتریاکە لە ھەبوونی پێیەکی درێژ کە یارمەتی گەیشتنی دەدات بۆ گەیشتنی بە دیواری گەدە، ھەروەھا دەردانی ئەنزیمێک بۆ ھاوتاکردنی ترشەڵۆکی گەدە و تێکدانی چڕی ماددە پارێزەرەکانی دیواری گەدە.

  

رێگەکانی توشبوون

نەخۆشییەکە لەڕێگەی پیسایی، دەم و دەستەوە دەگوازرێتەوە، ئەمەش کاتێك کەسێك دەستی بەم بەکتریایە پیسبووبێت، یان کەسەکە خۆراکێکی پیسبوو بەم بەکتریایە بخوات، ئەوا مەترسی تووشبوونی هەیە.

نیشانەکانی تووشبوون

هێڵنجدان، رشانەوە، ژانەسک، دڵەکزێ، سکچوون، برسییەتی لەبە یانیان و بوونی بۆنێکی ناخۆش لە دەم.

رێگەکانی دەستنیشانکردنی بەکتریاکە لە گەدە

گرنگترین رێگەی دەستنیشانکردنی بەکتریاکە بریتین لە:

١.پشکنینی پیسایی .stool antigen.
٢.پشکنینی لەڕێگەی ھەناسەوە Urea breath test.
٣.پشکنینی خۆین serology.

مەترسدییەکانی بوونی بەکتریای h. pylori لە گەدە

بڵاوترین ئەو نەخۆشییانەی کە بەکتریای گەدە دروستییاندەکات بریتین لە برینی گەدە، ھەوکردنی گەدە و شێرپەنجەی گەدە ئەگەر بۆماوەیەکی درێژخایەن بەردەوامبێت.

خۆپاراستن لە بەکتریای گەدە

باشترین رێگەی خۆپاراستن بریتییە لە گرنگیدان بە پاکوخاوێنی ئاو و خۆراک. دووربوون لە خۆراکی کۆن، دەستگێڕ و زۆرخواردنی خۆراکە خێرا سەرکراوەکان.

چارەسەری بەکتریای گەدە

چارەسەری پزیشکی بریتییە لە وەرگرتنی کۆرسی دەرمان کە پێکدێت لە دەرمانی کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەدە، لەگەل دوو دەرمانی دژە بەکتریای جیاواز کە لە سەرەتادا بۆ ماوەی ١٠-١٤ رۆژ بەکاردێت، دوای ئەو ماوەیە پێویستە پشکنینی دڵنیابوون لە لەناوچوونی بەکتریاکە ئەنجامبدرێت کە دوای چوار ھەفتە دەکرێت.

کەسێک کە بیەوێت پشکنین بکات، رینمایی دەکرێت بەوەی کە بۆماوەی دوو ھەفتە ھیچ دەرمانێکی گەدە و بۆماوەی چوار هەفتە ھیچ دەرمانێکی دژە بەکتریا بەکارنەھێنێت.

دكتۆر جوتیار عزیز حسێن
پسپۆری نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بۆچی پەڵەی شین و مۆر لەسەر جەستەم دەردەکەوێت، بەبێ ئەوەی ھیچ بەرکەوتنێکم ھەبووبێت؟

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    نیشانەكانی توشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن چییه‌؟

  • پێش 2 هەفتە

    به‌زۆری ئه‌م هۆكارانه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئازاری ئه‌ژنۆكان

  • پێش 2 هەفتە

    باشترین جۆره‌کانی گژوگیا بۆ دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده‌

  • پێش 3 هەفتە

    هەموو شتێك دەربارەی بەکتریای گەدە بزانه‌

  • پێش 3 هەفتە

    کیسی چەوری پێڵوی چاو، هۆکار و چارەسەرەکەی

  • پێش 4 هەفتە

    ده‌والی چییه‌؟ هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی كامانه‌ن؟

  • پێش 4 هەفتە

    ئەو خوە خراپانە کامانەن کە ئازاری جومگەکان دروستدەکەن و زیادی دەکه‌ن؟

سەرەتا