پێش 3 هەفتە 441 جار خوێنراوەتەوە

یۆڤانتۆس چاوی لە 5 یاریزانی خۆڕاییە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی یانەکەی نایەوێت هیچ بڕە پارەکە لە کڕینی یاریزاندا خەرج بکات، بەڵکو بۆ ئەو مەبەستە پلانی بۆ گواستنەوەی پێنج یاریزانی خۆڕایی داناوە.

 

 میدیاکانی ئیتاڵیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە کارگێڕی خانمەپیرەکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی پێنج یاریزان دەستپێکردووە کە هەر پێنج یاریزانەکە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکانیان کۆتایی دێت، ئەوانیش؛ کریستیان ئێرکسنی یاریزانی هێڵی ناوەندی تۆتینهام و ویلیان و پیدرۆی هێرشبەرانی چێڵسن، هەریەکە لە کۆرتزاوا و تۆماس مونیەی بەرگریکارانی پاریس سانجێمان – یش لە ژێر چاودێریدان.

کارگێڕی یۆڤانتۆس مەبەستێتی لە کەمی دووان لەو یاریزانانە پەلکێشی ڕیزەکانی بکات، چونکە گواستنەوەی ئەو یاریزانانە هیچ بڕە پارەیەک لەسەر یانە ئیتاڵییە ناکەوێت، دواتر بیانکۆنێری دەیەوێت بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ کێبڕکێی توندی یانەی ڕیاڵ مەدرید بکات و دەشزانێت دەبێت بە گرێبەستێکی خەیاڵییەوە کێبڕکێی گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە لاوەی یانە پاریسییەکە بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆنتی خاڵی لاوازی یانەکەی ئاشکرا دەکات

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە گواستنەوەی یاریزانێکی لاوی لە ڕیاڵ مەدرید تێکداوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    گواردیۆلا: ئێمە هۆکاری ئاستبەرزی لیڤەرپووڵین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تۆخێل وەڵامی مۆرینیۆ دەداتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە سکاڵای خۆی دەباتە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆتینیۆ بە لێدوانی فەرمی وەڵامی بەڕێوبەری بایرن میونخی دایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تۆخێل پەیوەندی نێوان خۆی و مباپێ ڕوون دەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی کەتەلۆنیا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە یاری کلاسیکۆ بڵاوکردەوە

سەرەتا