پێش 3 هەفتە
827 جار خوێنراوەتەوە
شەق بوونی پێست چیە ؟
پهیام
بریتییە لە هێڵ یان خەتی چاڵ لە سەر پێست لە ئەنجامی
ڕاكێشانی توندی پێست یان هۆكاری بۆماوەیی یا خود گۆڕان و تێكچوونی هۆرمۆن ، ئەمەش
وا دەكات پێستی ئەو شوێنە تەنك و سورباو دەربكەوێت و لە دواییدا بۆ ڕەنگی سپی دەگۆڕێت
و پێست لوس و بریقەدارتر دەبێت.
هۆكارەكانی:
1-زیاد بوونی كێش و گەورە بوونی ماسولكە (بۆ نمونە بە وەرزش).
2-سكپڕی ئافرەت .
3-كاتی باڵغ بوون ( ھەندێک لەگەنجان لەكاتی باڵغ بووندا تووشی ئەم حاڵەتە دەبن)، لەسەر سمت، ڕان، بەشی ناوەوەی سەرەوەی ڕان و سەر ئانیشك و ئەژنۆ .
4-حەب و دەرزی و كرێمی ستیرۆید.
چارەسەر:
1-كرێم و جێڵی تایبەت لە لایەن پزیشكی پسپۆری پێستەوە.
2-لەیزەر.
3-تقشیری كیمیایی.
4-تاشینی پێست.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە